سانتی مینا کۆتایی به هیواکانی بەرشەلۆنە هێنا و هیوای باشی بۆ خواستن
ئایار 17, 2021لە خولی ئیسپانیا و هەفتەی 37 دا، لە یاریگای کامپ نۆ یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ڕوبەڕوی سێلتا ڤیگۆ بویەوە.
هەرچەندە خرۆشی بەرشەلۆنە بۆ کۆتایی وەرز و بردنەوەی نازناوی لالیگا بەردەوام بوو ،
بەڵام نەیتوانی براوە بێت و یاریەکەی بە ئەنجامی 2-1 لەدەستدا.
گۆڵەکەی بەرشەلۆنە لەلایەن هێرشبەری یانەکە مێسی لە خولەکی 28 تۆمارکرا،
بەڵام هەر زوو سانتی مینا هەردوو گۆڵی سەرکەوتنی بۆ سێلتا ڤیگۆ لە خولەکەکانی 38 و 89 تۆمار کرد و کۆتایی بە نازناوی بەرشەلۆنە هێنا. لە ئێستایا بەرشەلۆنە بە 76 خاڵ لە سێیەمی ڕیزبەندی خولی ئیسپانیدا دەبینرێت و بەفەرمی بێهیوابوو لەبەدەستهێنانی نازناوی ئەم وەرزەی خولەکە و، سێلتا ڤیگۆش بە 53 خاڵ لە پلەی هەشتەمی ڕیزبەندیەکەدا دەبینرێت