زەینەدین زێدان نکۆڵی لە جێهێشتنی یانەی ڕیاڵ مەدرید دەکات
ئایار 17, 2021لە دوای ئەوەی ڕیاڵ مەدرید بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر لە ئەتلەتیکی بردەوە، زەینەدین زێدان هەموو ئەو هەواڵانەی بە درۆ خستەوە کە گوایە لە کۆتایی وەرزدا یانەکە بەجێدێڵێت.
زەینەدین زێدان دەربارەی پڕوپاگەندەی دەرچونی لە یانەکە بە ڕۆژنامەی مۆڤیستاری ڕاگەیاند: چۆن بە یاریزانەکانم بڵێم لەم قۆناغەی وەرزەدا یانەکە جێدەهێلم؟
ئێمە یاری بۆ ژیانمان دەکەین لەم خولەدا، و بڵێم من دەڕۆم؟
دەتوانیت ئەوەی کە ئەتەوێت بڵێیت، هەرگیز ئەوە بە یاریزانەکانم ناڵێم،
چۆن دەتوانم ئەوە بڵێم. لە کۆتایی وەرزدا، دەبینین چی ڕوودەدات. ناتوانین بەردەوام باسی داهاتووم بکەین”
هەروەها فێرناندۆ بورگۆسی بانگەشەی ئەوە دەکات کە زیدان پێشتر بە دەستەی ڕیاڵ مەدریدی وتووە کە وەرزی داهاتوو لە یانەکە نابێت.
“ڕۆژی شەممەی ڕابردوو، ڕۆژێک پێش یاریی خولەکە بەرامبەر سیڤیلیا، زیدان بە یاریزانەکانی ڕاگەیاند کە وەک بەڕێوەبەری ڕیاڵ مەدرید بەردەوام نابێت، سەرەڕای ئەوەی وەرزێکی تری لە بۆندەکەی ماوە.