ئەتلەتیکۆ مەدرید بە بردنەوەی بەرامبەر ئۆساسۆنا سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەست هێنا
ئایار 17, 2021لە یاریەکی هەفتەی 37 ی خولی ئیسپانیا، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی پێشەنگی ڕیزبەندی میوانداری یانەی ئۆساسۆنای کرد.
ئەتلەتیکۆ مەدرید بردنەوەیەکی گرنگی بەدەست هێنا و توانی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یاریەکە لە سودی خۆی کۆتایی پێ بهێنێت.
لەخولەکی 75 ئانتی بۆدیمێر گۆڵێکی بۆ یانەی ئۆساسۆنا تۆمار کرد،
و لەخولەکی 82 ڕێنان لۆدی گۆڵی یەکسانی بۆ ئەتلەتیکۆ مەدرید تۆمار کردەوە،
بەڵام لەخولەکی 88 لویس سوارێز گۆڵی دووەمی بۆ ئەتلەتیکۆ تۆمار کرد و بردنەوەیەکی گەورەی بۆ یانەکەی بەدەستهێنا.
بەم ئەنجامە، ئەتلەتیکۆ مەدرید بەکۆکردنەوەی 83 خاڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندی خولی ئیسپانیدا مایەوە بەجیاوازی دوو خاڵ لەگەڵ ڕیاڵ مەدریدی دووەم، ئۆساسۆناش 44 خاڵی هەیە و لە یانزەی ڕیزبەندیدایە.
لۆس کۆلشۆنڕۆس سەرکردایەتی لالیگا سانتاندێر دەکات و لە یاری کۆتایی هەفتەی داهاتوودا چاوەڕێ دەکرێت بەبردنەوە لەڕیاڵ ڤالادۆلید پاڵەوانی خولەکە ببێت.