وێنەیەکی دێلی عەلی بڵاوبویەوە لە کاتی ماچکردنی کچەکەی گواردیۆلادا
ئایار 16, 2021یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی تۆتنهام دێلی ئالی و کچی پیپ گواردیۆلای ،
ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی ماریا بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ماچکردنیان لەناو جەماوەردا بینراوە.
وێنەیەک دەرکەوت کە دێلی بە قۆڵەکانیەوە دەوری ئافرەتێکی داوە و بۆ ساتێک نزیک خۆی هێشتووەتەوە، وە ڕاپۆرتی ئەوە دراوە ئەو کەسەی لە وێنەکەدا لەگەڵیەتی ماریای کچی پیپ گواردیۆلا بێت.
ئەوەش دەرەکەوێت کەوا هیچ کام لەم دووانە کێشەیان نییە، لە نیشاندانی سۆزی نێوانیان بە ئاشکرا.
پێش ئەوەی گفتوگۆیەکی درێژ لە نێوان جووتەکە بڵاو ببێتەوە،
دێلی ئالی تەمەن 25 ساڵ ئاماژەی بەوەداوە کەوا لە باڕێک نزیک بووەتەوە ،
لە ماریای تەمەن 20 ساڵ.
ماریاش لای خۆیەوە ئاماژەی بەوەداوە کە تەنیا هاوڕێن و هیچی تر .
ئەمەش دوای ئەوەی بەم دواییە یاریزانانی تۆتنهام و ئینگلتەرا لەگەڵ ڕوبی مای مۆدێلی تەمەن 23 ساڵ دوای پەیوەندیەکی درێژ لەیەک جیابوونەتەوە.
مای کۆتایی بە پەیوەندی خۆی هێنا لەگەڵ دێلی بە هۆکاری ئەوەی،
ماندوو بووە لە ڕەفتارەکانی و ئاماژەی بەوەداوە کە هەموو کاتەکانی خۆی لە یاریکردنی فۆرت نایتدا بەسەربردووە.