ئەو کەسەی ڕێگریکردووە لە ئیمزاکردنی مباپێ بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید

ئەو کەسەی ڕێگریکردووە لە ئیمزاکردنی مباپێ بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید

ئایار 16, 2021 0 By wkadmin

ئەم هاوینە دەنگۆی گواستنەوەی کیلیان مباپێ بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید بەردەوامە، بەڵام چوار ساڵ لەمەوبەر زۆر نزیک بوو لە چوونە پاڵ لۆس بلانکۆس پێش ئەوەی بۆندێک لەگەڵ پاریس سان جێرمەن ئیمزا بکات .

بە تایبەت پیاوێک ئەرکی ئەوەی پێدرا بوو، کە دڵنیابێت لەوەی ئەو جوڵەیە بە نهێنی بێت ،و لە ساڵی 2017 دا ڕووی نەدابێت.

لویس فێرەر بە لێ پاریسیانی وتووە کە چۆن بۆ دڵنەوایکردنی خێزانی مباپێ لەگەڵ ئانتێرۆ هێنریکۆ چووە بۆ مۆناکۆ.

فێرەر دەڵێت ” ئامانجم ئەوە بوو قەناعەتی پێبکەم کە ئیمزا بۆ ڕیاڵ مەدرید نەکات، شتێک کە ئاسان نەبوو جۆرج میندێس لەسەری بڕوات.

وتیشی: گواستنەوەکەی مباپێ لە کاتی نیوەڕۆخواندا ،بڕیاری لەسەر درابوو.یونای ئیمێری بە کیلیانی وت کە دەبێتە سەرەکی لە پاریس سان جێرمان ،وە لەسەر قسەی خۆشی بوو.

فێرەر ئەوەشی ڕوون کردەوە: کە ئەمە بۆ بڕیاری گەنجەکان زۆر گرنگ بوو، وە هەموو هەڵبژاردەکەی دەربارەی بەرژەوەندیە وەرزشییەکان بوو.

ئەوەشی وت: ئەوەی جیاوازی لە بەرژەوەندی پاریس سان جێرمەن دا دروست کرد، پرۆژەی وەرزشی بوو،

ئەگەر بریکار لەسەر مێزی گفتوگۆ هەبووبا، هەرگیز ئیمزای بۆ پاریس سان جێرمان نەدەکرد، بەڵام لە لایەن دایک و باوکییەوە نوێنەرایەتی دەکرا و پارەش نەهاتە ناو باسەکەوە.

ئاماژەی بەوەشدا: ساڵێک لە مۆندیال بوو، تەمەنی 18 ساڵ بوو وە ئەوان وا تێگەیشتبوون ،کە کیلیان پێویستی بە یاریکردنە

و ڕیاڵ مەدریدیش کەریم بێنزیمە و گارێس بەیڵ و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆیان هەبوو.

سەرەڕای ئەوانەش، پڕۆسەیەکی خێرا یان و ئاسان نەبوو و پاریس سان جێرمان نیگەرانی ئەوە بوو، کە نەتوانن وابکەن مامەڵەکە ڕووبدات بەهۆی بەربەستەکانی فاینەس فایەر پلەی.

فێرەر ڕونیکردەوە کە ” زۆر چاوەڕوان بووە ، ئاسان نەبوو ، یانەکە پێیوابوو گواستنەوەکە بەهۆی یاسای فاینەنشیاڵ فایەر پلەیەوە ناکرێت ” .

لە کۆتایی ئەوەش ئاشکرا کرا: “واژۆکردنەکە لە 31ی مانگی هەشت، لە هۆتێل دێ بلێوس دوای شەوێک لە دانوستانەکانی لەگەڵ پاریس سان جێرمان دا، ئەنجام درا.

“ئێمە پەیوەندیەکەمان لەسەر متمانە لەگەڵ خێزانی مباپێدا دامەزراند”.

لەگەڵ ئەوەی هاوینی داهاتوو گرێبەستی یاریزانە فەرەنسیەکە تەواو دەبێت، جارێکی تر ڕیاڵ مەدرید توانی بچێتە ناو کێبڕکێی ئیمزاکردنی یاریزانەکە.