![چێڵسی ڕوبەڕوی یانەی لیستەر سیتی دەبێتەوە لە یاریەکانی خولی ئینگلیزی چێڵسی ڕوبەڕوی یانەی لیستەر سیتی دەبێتەوە لە یاریەکانی خولی ئینگلیزی](https://warzshkurd.com/wp-content/uploads/2021/05/خو-7-1140x641.jpg)
چێڵسی ڕوبەڕوی یانەی لیستەر سیتی دەبێتەوە لە یاریەکانی خولی ئینگلیزی
ئایار 15, 2021ئەمشەو لە یاری کۆتایی جامی ئینگلتەرا یانەی چێڵسی ڕوبەڕوی یانەی لیستەر سیتی دەبێتەوە ،
لە یاریگای ستامفۆرد کاتژمێر 7:15 خولەکی ئێوارە.
دەربارەی یاریەکەی ئەمشەو تۆماس تۆخێلی ڕاهێنەری یانەی چێڵسی ئینگلیزی ڕایگەیاند، یاریەکی گەورە چاوەڕێیان دەکات کە یەکەمین یاری کۆتایی ئەوە لەئینگلتەرا.
تۆخێل وتی: یاریەکی تایبەتە بۆ من، بە باشترین شێوە ئامادەکاریمان کردووە، بۆ ئەو یاریە و یاریزانەکانم ئاگادار کردوەتەوە دەبێت
بردنەوە بەدەست بهێنن لە پێناو بەدەستهێنانی نازناوەکە وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر شکستەکەمان بەرامبەر ئارسناڵ.
وتیشی: لەم هەفتەیەدا دوو یاری بەرامبەر لیستەر سیتی ئەنجامدەدەین، ئەوان یانەیەکی بەهێز و خاوەن ڕاهێنەرێکی زیرەکن،
دەبێت بە وریایەوە مامەڵەیان لەگەڵ بکەین چونکە لە هێرشی هەڵگەراوەدا زۆر باشن.
تۆخێل بڵاویکردەوە، کانتی بۆ یاریەکەی ئەمڕۆ ئامادەیە و لە یاریەکەی ئارسناڵ ،
بەهۆی هەستکردن بە ئازارەوە لە ماسلوکەکانی قاچیدا بەشداری نەکرد، دڵخۆشی خۆی بە گەرانەوەی ماتیۆ کۆڤاسیچ دوپاتکردەوە
کە زیاتر لە مانگێکە بەهۆی پێکانەوە نەیتوانیوە بەشداری یارییەکانی یانەکەی بکات.