بریکاری کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ پێشنیارێک دەخاتە ڕوو

بریکاری کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ پێشنیارێک دەخاتە ڕوو

ئایار 15, 2021 0 By wkadmin

لە لێدوانێکیدا بۆ پێگەی فوتبۆل ئیتاڵیا، خۆرخی میندێزی بریکاری کریستیانۆ رۆناڵدۆ،

 ئاماژەی بە گەڕانەوەی هێرشبەری یۆڤانتۆس و هەڵبژاردەی تۆپی پێی پورتوگالی بۆ یانە منداڵییەکەی سپۆرتینگ دەکات،

بریکارەکەی ڕۆناڵدۆ میندێز دەڵێت ” کریستیانۆ زۆر شانازی بە بردنەوەی نازناوی خولە وەرزشییەکەی دەکات،

 کە بە ئاشکرا قسەی لەسەر کردووە، بەڵام لەم کاتەی ئێستادا هیچ پلانێکی نییە بۆ گەڕانەوەی بۆ یانە پورتوگالیەکە.

وتیشی: تا ئێستا ڕۆنالدۆ هیچ بڕیارێکی لەسەر داهاتووی خۆی نەداوە، و گرێبەستی لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵیدا ماوە و دلخۆشە لە یانەکەشیدا هەرچەندە ڕۆژنامەکان بەردەوام هەواڵی جیاوازی لەسەر بڵاودەکەنەوە.

ڕۆناڵدۆی تەمەن 36 ساڵ دوای ئەوەی ساڵێکی دیکە گرێبەستی لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس تەواو دەبێت،

 چەندین ڕاپۆرت باس لەگەڕانەوەی ئەم هاوینە بۆ سپۆرتینگ دەکات کە لەسەر ئاستی یەکەم دەستی به کاری تۆپی پێ کردووه.

دوای ئەوەی یانەی سپۆرتینگ لە ڕۆژی سێشەممەی ڕابردووەوە بۆ یەکەمجار نازناوی خولی پورتوگالی بردەوە،

دۆلۆرس ئاڤیرۆی دایکی یاریزانە پورتوگالیەکە دووپاتیکردەوە، کە بەدوای گەڕانەوەیدایە بۆ یانە پورتوگالیەکەی پێشووی.

 وتیشی: دەیەوێت کوڕەکەی بگەڕێنێتەوە یانەی سپۆرتینگی پورتوگالی ،

کە سەرەتای یاریکردنی ژیانی وەرزشی ئەستێرە پورتوگالیەکە بووە، و دەمەوێت ساڵی داهاتوو ڕۆناڵدۆ  لە سپۆرتینگ یاری بکات  .  

پێش کۆتایی بە دوو خولی وەرز ڕۆناڵدۆ بە 28 گۆڵ لە پێشەنگی لیستی گۆڵکارانی سێریا ئەی دایە،

هەرچەندە ڕەنگە تیپەکەی یۆڤانتۆس شکست بهێنێت لە گەیشتن بە خولی یانە پاڵەوانەکانی وەرزی داهاتوو.

یوڤانتۆس ڕۆژی شەممەی داهاتوو ڕوبەڕوی پاڵەوانی ئەم وەرزە، ئینتەر میلان دەبێتەوە.