یانەی لیڤەرپوڵ بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ یاری لوتکەی لە مانچستەر یونایتد بردەوە

یانەی لیڤەرپوڵ بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ یاری لوتکەی لە مانچستەر یونایتد بردەوە

ئایار 14, 2021 0 By wkadmin

لە یارییەکی لوتکەی دواخراوی هەفتەی 34 ی خولی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر یونایتد میوانداری یانەی لیڤەرپوڵی کرد.

یاریەکەش بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە سوودی لیڤەرپوڵ کۆتاییهات،

هەریەکە لە فێرمینیۆ دوو گۆڵ و دێگۆ جۆتا و محەمەد سەڵاح گۆڵەکانی لیڤەرپوڵیان تۆمارکرد، برۆنۆ فێرناندێز و مارکۆس راشفۆرد دوو گۆڵەکەیان بۆ مان یونایتد تۆمار کرد.

بەم ئەنجامە، مانچستەر یونایتد بە کۆی 70 خاڵ لە دووەمی ڕیزبەندیدا مایەوە،

 یانەی لیڤەرپوڵیش خاڵەکانی گەیاندە 60 و چووە پێنجەمی ڕیزبەندی.

هەر لە یاریەکی تری هەفتەی 34 ی هەمان خولدا یانەی ئەستۆن ڤێلا ڕوبەڕوی ئێڤەرتۆن بوویەوە.

بەڵام یاریەکەیان بەبێ ئەنجام کۆتایی پێ هێنا، و هیچ لایەکیان نەیان توانی گۆڵ تۆمار بکەن.

بەمەش، ئیڤەرتۆن بە کۆی 56 خاڵ هەر لە پلەی هەشتەمی ڕیزبەندیەکە مایەوە

 و ئەستۆن ڤێلاش بە کۆی 49 خاڵ لە ڕیزبەندی یانزەیەم ماوەتەوە.