لە خولی ئیسپانیا یاریەکانی هەفتەی 36 بەڕێوە چوو
ئایار 14, 2021لەکۆتا یاری هەفتەی 36 ی خولی ئیسپانیا، یانەی ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر یانەی گرانادا یاریکرد.
ڕیاڵ بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یاریەکەی لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا، لۆکا مۆدریچ و رۆدریگۆ و ئۆدریازۆلا و کەریم بنزیمە گۆڵەکانی ڕیاڵ مەدریدیان کرد، جۆرج مۆلینا تاکە گۆڵی گرانادای تۆمارکرد.
بەم ئەنجامە، ڕیاڵ مەدرید خاڵەکانی گەیاندە 78 خاڵ و گەڕایەوە دووەمی ڕیزبەندی بە جیاوازی دوو خاڵ لەگەڵ ئەتلەتیکۆی پێشەنگ، گراناداش 45 خاڵی هەیە و لە دەیەمی ڕیزبەندیدایە.
لە یاریەکی تری خولەکەدا، یانەی ڤیاریاڵی ئیسپانی لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا ڕوبەڕوی ڕیاڵ ڤالادۆلید بویەوە.
ڤیاریاڵ توانی بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە یاریەکە سەرکەوێت،
و هەر یەکە لە مۆرینۆ و کاپو گۆڵی سەرکەوتنیان بۆ یانەکە تۆمار کرد.
لە ئەنجامدا، یانەی ڤیاریاڵ بە کۆی 55 خاڵ لە ڕیزبەندی حەوتەم دێت
و ڕیاڵ ڤالادۆلیدیش بە کۆی 31 خاڵ لە ڕیزبەندی هەژدەیەم دێت.
هەروەها یانەی ئیبار لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی ڕیاڵ بێتسی کرد.
یاریەکەشیان بە یەکسان بوونی گۆڵێک بۆ هەردولا کۆتایی هات. ئینریچ لە خولەکی 83 گۆڵەکەی بۆ یانەی ئیبار کرد و گۆڵەکەی ڕیاڵ بێتسیش لەلایەن گواردادۆ لە خولەکی 4 تۆمار کرا.
بەم ئەنجامە، بە کۆی 55 خاڵ یانەی ڕیاڵ بێتیس لە پلەی شەشەم دێت و ئیباریش بە کۆی 30 خاڵ لە پلەی بیستەم و کۆتایی ڕیزبەندیەکەدایە.