تۆتنهام  دەست بەرداری هاری کەین دەبێت

تۆتنهام دەست بەرداری هاری کەین دەبێت

ئایار 14, 2021 0 By wkadmin

مانچستەر یونایتد ئامادەیە لەگواستنەوەی هاوینەدا هاری کەینی ئینگلیزی بگوازیتەوە ڕیزەکانی بەرامبەر 150 ملیۆن پاوەند.


ڕۆژنامەی زەسەنی بەریتانی بڵاویکردەوە، ئامانجی یەکەمی کارگێڕی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی ،لە گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا کڕینی هاری کەینی هێرشبەری یانەی تۆتنهامە.


رۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، یانەی مانچستەر یونایتد ئامادەییان دەربڕیوە بە پێشکەشکردنی بۆندێکی گەورە

کە بڕەکەی 150 ملیۆن پاوەندە بە یانەی تۆتنهام لە پێناو دەستبەرداربوون لە هێرشبەرە ئینگلیزیەکەیان.


ئاماژەی بەوەشداوە، سەرۆکی یانەی مانچستەر یونایتد ئۆلی گۆنەر دەیەوێت ئەو گرێبەستە گەورەیە ئەنجامبدات ،

و پێشکەشی هاندەرانی یانەکەی بکات دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا هاندەران چەند جارێک داوای ڕۆشتنی خاوەنی یانەکەیان کردووە.


هاری کەین چەندین جار رایگەیاندوە دەیەوێت نازناو بەدەستبهێنێت،

 و ئەو کارەشی لە ئێستادا لەگەڵ تۆتنهام بە ئەستەم دەزانێت لەبەرئەوە دەیەوێت پەیوەندی بە یەکێک لە یانە گەورەکانەوە بکات.