بەرشەلۆنە لە یاریەکەی بەرامبەر بە لیڤانتی یەکسان بوو

بەرشەلۆنە لە یاریەکەی بەرامبەر بە لیڤانتی یەکسان بوو

ئایار 12, 2021 0 By wkadmin

لە هەفتەی 36 ی خولی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە بووە میوانی یانەی لیڤانتی.

یاریەکەش بەیەکسانی و بە سێ گۆڵ بۆ هەردوو یانە کۆتاییهات، لیۆنێل میسی و پیدری و عوسمان دیمبلی گۆڵەکانی بەرشەلۆنەیان کرد، میلیرۆ مۆرالێس و سێرجیۆ لیۆن سێ گۆڵەکەی لیڤانتیان تۆمارکرد.

بەم ئەنجامە، بەرشەلۆنە بەکۆکردنەوەی 76 خاڵ بەشێوەیەکی کاتی

چووە دووەمی ڕیزبەندی و لیڤانتیش 40 خاڵی هەیە و لە سیانزەی ڕیزبەندیدایە.

هەروەها لە خولی ئیتاڵیادا، یانەی ناپۆلی لە یاریگای خۆی میوانداری ئۆدەنێزی کرد و توانی بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یاریەکە بباتەوە.

گۆڵەکانی یانە براوەکە لەلایەن هەریەکە لە زیلینسکی و فابیان و لۆزانۆ و دی لۆرێنزۆ و  ئینسینەین تۆماکران.

هەروەها چوکاش گۆڵەکەی یانەی ئودینسی تۆماکرد.

لە ئەنجامدا،ناپۆلی بە کۆی 73 خاڵ لە پلەی دووەم دێت و ئودینسیش لە ڕیزبەندی دوانزەیەم دایە بە کۆی 40 خاڵ.