ئەمڕۆ چوارشەممە یاریەکانی هەفتەی ٣٦ لە خولی ئیتاڵێ بەڕێوە دەچن
ئایار 12, 2021لە یارییەکی لوتکەدا یانەی ئینتەر میلان میوانداری یانەی ڕۆما دەکات،
لە یاریگای گیوسیپ کاتژمێر 9:45 ی شەو
ئەمە لە کاتێکدا یانەی ئینتەر میلان بە کۆکردنەوەی 85 خاڵ لە پلەی یەکەم دێت و نازناوەکەی یەکایی کردۆتەوە و یانەی رۆماش بە 58 خاڵ لە پلەی حەوتەم دێت
لە یارییەکەی تردا ئەمشەو کاتژمێر 9:45 یانەی یۆڤانتۆس دەبێتە میوانی یانەی ساساولۆ،
لە یاریگای ماپیێ،یانەی یۆڤانتۆس دەیەوێت بە بردنەوەی لە ساسالۆ بلیتێکی چامپیۆنسلیگ بەدەست بێنێت،
ئەندریا یرلۆی ڕاهێنەری یۆڤانتۆس دوپاتیکردەوە کە ناترسێت، و بەهیچ شێوەیەکیش بیری لە دەستلەکار کێشانەوە لە ڕاهێنەرایەتی یانەکەی نەکردوەتەوە.
پیرلۆ ڕایگەیاند: یانەکەی تەنیا خاڵێک لەدوای ئەو یانانەیە کە لەپلەکانی سەرکەوتن بۆ چامپیۆنز لیگدان و سێ یاری گرنگیان ماوە کە پێویستە لەسەرجەمیاندا بردنەوە بەدەست بهێنن.
بڵاویشیکردەوە، ڕۆناڵدۆ بەشداری لە زۆربەی یارییەکانی ئەم وەرزەدا کردووە ،
و ژمارەیەک گۆڵی زۆری تۆمار کردووە و هەست بە ماندوبوون دەکات و دڵنیا نین لە بەشداریکردنی بەشیوەیەکی سەرەکی لە یاریەکەی ساسۆلۆدا.
ئاشكرایکرد، یاریەکەی ساسۆلۆ یەکلاکەرەوە و گرنگە بۆ ئەنجامەکانی ئەم وەرزەیان، و ئامانجیشیان سەرکەوتنە بە خولی یانە پاڵەوانەکانی وەرزی داهاتوو وە خۆشیان بەشایستەی ئەوە دەزانن بەشداری لەو خولەدا بکەن.
دەشڵێت، هەندێک لەو گۆڵانەی لەسەریان تۆمار کراوە بەهۆی کەمتەرخەمی یاریزانەکانەوە بووە و پەیوەندی بە تەکتیک و پلانەی یارییەکانەوە نییە و دەبێت رێز لەو درێسە بگرن کە دەیپۆشن لە یارییەکاندا.
یانەی یۆڤانتۆس بە کۆکردنەوەی 69 خاڵ لە پلەی بێنجەم دێت و یانەی ساسالۆش بە 56 خاڵ لە ریزبەندی هەشتەمی سێریا ئەی دێت
لە یارییەکی تردا یانەی تۆرینتۆ میوانداری یانەی میلان دەکات کاتژمێر 9:45ی شەو لە یاریگای ئۆڵەمپکۆ،
ستیفانۆ پیۆلی ڕاهێنەری یانەی ئەی سی میلان ڕایگەیاند: یاریەکەی سبەینێ زۆر گرنگە بۆیان و دەبێت گۆڵ تۆمار بکەن لە پێناو بردنەوە و بەدەستهێنانی سێ خاڵی یاریەکە.
پیۆلی وتی: زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ لە یاریەکەی یۆڤانتۆس تووشی پێکانبووە و هەست بەئازار دەکات لە ئەژنۆیدا و ناتوانێت لەدوو یاری داهاتوو بەرامبەر تۆرینۆ و کالیاری یاری بکات.
وتیشی: هەفتەی داهاتوو پشکنینی دیکە بۆ زلاتان دەکرێت و هیوادارین بتوانێت لە کۆتا یاری ئەم وەرزەی یانەکەمان بەرامبەر ئەتلانتا یاری بکات چونکە ئەوە گرنگترین یاری وەرزەکەیە.
ئاماژەی بەوەشدا، دۆنارۆما لەئێستا تەنیا تەرکیزی لەسەر سێ یاری داهاتووی یانەکەیەتی،
و دواتر لە 24 ی ئەم مانگەدا قسە لەسەر داهاتووی خۆی دەکات، دلخۆشی خۆیشی بە ئاستی ئیبراهیم دیاز دوپاتکردەوە.
یانەی میلان بە کۆکردنەوەی 72 خاڵ لە پلەی چوارەم دێت و یانەی تۆرینتۆش بە 35 خاڵ لە پلەی پانزدە دێت