ئەتلەتیکۆ ڕوبەڕوی ڕیاڵ سۆدیدا دەبێتەوە و سیمۆنیش دەڵێت باشترین ئاست پێشکەش دەکەین
ئایار 12, 2021ئەمشەو یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید میوانداری یانەی ڕیاڵ سۆدیداد دەکات.
لە یاریگای واندا میترۆپۆڵیشیانۆ کاتژمێر 11:00ی شەو،
لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەنوسیدا پێش یارییەکەى سبەینێى بەرامبەر ڕیاڵ سۆسیداد لە خولى ئیسپانیا، دێگۆ سیمیۆنى ڕاهێنەرى ئەتلەتیکۆ مەدرید ئاماژە بەوەدەکات،
سەرنجیان تەنیا لەسەر یارییەکانى خۆیان دەبێت، کە ئەمەش خاڵى بەهێزیانە و هەوڵیش دەدەن باشترین ئاست پێشکەش بکەن.
سیمیۆنى دەڵێت “پێویستە گرنگى بەوە بدەین کە تیپەکەمان بە باشترین شێوە یارى بکات و سۆسیدادیش زۆر باش یارى دەکات و ڕێگەى جیاواز دەگرێتەبەر”.
سیمیۆنى پێیوایە هەردەم مشتومڕ لەسەر بڕیارەکەنى ناوبژیوان لە تۆپى پێدا بوونى هەیە و هەتا کۆتایى ژیانیش بەردەوام دەبێت ،
و دەشڵێت “ئێستا ڤار و ناوبژیوان لە یاریگادا هەن و بڕیارى گونجاو دەدەن، ئێمەش بەشێکین لەو دۆخە و پێویستە ڕێز لە بڕیارەکانیان بگرین”.
سیمیۆنى دووپاتیدەکاتەوە، کە تەکنەلۆجیاى ڤار زۆر دادپەروەرانەیە ،و دەڵێت “ڤار بەرەو پێشەوە چووە، هەندێک جار لە سودى تیپەکەت دەوەستێتەوە و هەندێک جاریش لە دژیدا دەبێت”.
یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بە کۆکردنەوەی77 خاڵ لە پلەی یەکەم دێت و یانەی ریاڵ سۆدیدادیش بە 56خاڵ لە ریزبەندی بێنجەمی لالیگادا دێت
لە یارییەکی تردا یانەی سیڤیا میوانداری یانەی ڤالێسیا دەکات لە یاریگایی رامۆن سانچێز ،کاتژمێر 8:00ی شەو،ینەی سیڤیا دەیەوێت بە بردنەوەی لە ڤالێنسیا لە رکابەری نازناوی لالگادا بەردەوام بێت
یانەی سیڤیا بە کۆکردنەوەی 71 خاڵ لە پلەی چورەم دێت و یانەی ڤالێنسیاش بە 39 خاڵ لە پلەی چواردە دێت
هەر لەم شەودا یانەی سێلتا ڤیگۆ میوانداری یانەی خیتافی دەکات لە یاریگای ئەبانکە کاتژمێر 9:00ی شەو
یانەی سێلتاڤیگۆ بە کۆکردنەوەی 47خاڵ لە پلەی هەشتەم دێت و یانەی خیتافیش بە 34 خاڵ لە پلەی شازدە دەبینرێت
لە یارییەکی تریشدا یانەی ئەتلەتیک بلباو دەبێتەوە میوانی یانەی هویسکا لە یاریگای ئەلکۆراز ،
کاتژمێر 9:00ی شەو
یانەی ئەتلەتیک بلباو بە 46 خاڵ لە پلەی نۆیەم دێت و یانەی هویسکاش بە کۆکردنەوەی 30 خاڵ لە پلەی هەژدەی لالیگا دێت