یانه ی مانچسەر یۆنایتد بۆندی کاڤانی درێژدەکاتەوە تا ساڵی 2022

یانه ی مانچسەر یۆنایتد بۆندی کاڤانی درێژدەکاتەوە تا ساڵی 2022

ئایار 11, 2021 0 By wkadmin

ڕۆژی دووشەممە یانەی مانچستەر یونایتد ڕایگەیاند کەوا بۆندی یاریزانی ئۆرۆگوای ئێدینسۆن کاڤانی تا ساڵی 2022 درێژکردەوە.

کاڤانی کۆتایی به داهاتووی هێنا به ئیمزاکردنی گرێبەستی یەک ساڵەی لەگەڵ یانە ئینگلیزیەکە.

دەربارەی یانەکەی وتی:”بەدرێژایی وەرزەکە هەستم بە پەیوەندییەکی قوڵ کردووە، لەگەڵ یانەکەم و هاوتیمەکانم و ستافەکە.

 کە لە پشت دیمەنەکانی ئێرەوە کار دەکەن، وە هەموو ئەو شتانەی کە نوێنەرایەتی ئێرە دەکەن، هەموو ڕۆژێک هاندانی زیاترم پێ ئەبەخشن و دەزانم کە پێکەوە دەتوانین شتی تایبەت بەدەست بێنین”

هەروەها ستایشی ئۆلی گوننار سۆلشایەری ڕاهێنەری نەرویجی خۆی کرد

، ئاماژەی بەوەدا : ” هەر لە یەکەم ساتەوە کە گەیشتمە ئێرە ، هەستم بە متمانەی ڕاهێنەرە تەکنیکییەکەی کرد . وەک یاریزانێک ئەو باوەڕە دەرفەتی تەواوت پێدەدات تا باشترین یاری بۆ بکەیت و دەمەوێ سوپاسی بکەم بۆ ئەمە”   

سۆلشایەر بەردەوام خواستی خۆی بۆ هێشتنەوەی کاڤانی دەربڕیووە، سەرەڕای ئەو ڕاپۆرتانەی باس لە گەڕانەوەی بۆ ئەمریکای باشور دەکەن.

هەروەها ئاماژەی بەوەشدا ” کاتێک ئێدینسۆن واژۆی کرد ، گوتم وزەو سەرکردایەتیمان پێدەبەخشێت بەدڵنیاییەوە بەدی هێنا و زیاتریشی کرد ” .

ئێمە وەک ڕاهێنەرەکان بە تۆمارکردنەکانی دەزانین لەگەڵ ئەوەشدا بە کەسایەتی خۆی و بردنەوەی زیهنیەتی خۆی هاوکاری ئەو تیمەی کردووە”.

کاڤانی تەمەن 34 ساڵ لە مانگی دەی ڕابردوودا لە خولی نایابی ئینگلیزیدا بە گواستنەوەی خۆڕایی چووە پاڵ یونایتد و ئاستێکی باشی بۆ یانەکەی ئەنجامداوە و لە وەرزی یەکەمیدا 15 گۆڵی تۆمار کردووە.