پاریس ئۆفەرێکی نوێی پێشکەشی مباپێ کرد و دی پایش لە بەرشەلۆنە نزیکە
ئایار 11, 2021تۆڕی کواترۆی ئیسپانی بڵاویکردەوە، بەرپرسانی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی لەپێناو پارێزگاریکردن لە کیلیان مباپێی ئەستێرەی یانەکەیان ئۆفەرێکی نوێیان پێشکەش کردووە.
تۆڕەکە ئاشکرایکرد، مباپێ تا ئێستا وەلاـی کۆتا ئۆفەری یانەکەی نەداوەتەوە هەرچەند دەیەوێت لە وەرزی داهاتوودا درێسی یانەی ڕیاڵ مەدرید بپۆشێت و ڕیزەکانی یانەکەی جێبهێڵێت.
ڕاشیگەیاندوە، ئەمە پێنجەم ئۆفەری یانە فەرەنسیەکەیە بۆ مباپێ لەپێناو درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی و یاریزانەکە چوار ئۆفەری پێشووی یانەکەی بۆ ئەو مەبەستە ڕەتکردوەتەوە.
کواترۆ دەڵێت، مباپێ دەیەوێت ڕووبکاتە ڕیاڵ مەدرید و لەگەڵ ئەو یانەیەدا خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان و نازناوی چامپیۆنز لیگی بەدەستبهێنێت وەک چۆن پێشتر کریستیانۆ ڕۆنالدۆ توانیویەتی ئەوە ئەنجامبدات.
هەروەها ڕادیۆی کەتەلۆنیا بڵاویکردەوە، دیپای هێرشبەری لیۆن داوای لە بەڕێوەبەری کارەکانی کردووە گفتوگۆکانی لەگەڵ بەرپرسانی بەرشەلۆنە دەستپێبکات ،
بۆ ئامادەکرکردنی خاڵ و بڕگەى گرێبەستەکەى لەگەڵ یانە کەتەلۆنیەکە.
ڕادیۆ کەتەلۆنیەکە ئاشکرایکرد، هێرشبەرە هۆڵەندییەکە بۆ سێ وەرز پەیوەندی بە بەرشەلۆنە دەکات و ڕەزامەندیشی نیشان داوە مووچەى ساڵانەکەى لە بەرژوەندی یانە کەتەلۆنیەکە کەمبکاتەوە.
ممفیس دیبای لە ڕابردوودا لەژێر سەرپەرشتی کومان لە ڕیزی هەڵبژاردەى هۆڵەندا یاریکردووە ،
و پەیوەندیەکی باشی هەیە لەگەڵیدا هەیەو داواشی لە کارگێڕی بەرشەلۆنە کردووە کومان بۆ وەرزی داهاتوو لە پۆستەکەى بهێڵنەوە.