لالیگا یانەی بارسێلۆنا ڕووبەڕوی لیڤانتی دەبێتەوە
ئایار 11, 2021ڕۆژی سێشەممە لە هەفتەى 36 ی خولی ئیسپانیا، کاتژمێر 11 ی شەو، یانەی بارسێلۆنا لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، بەرامبەر یانەی لیڤانتى یارى دەکات.
یانەی بارسێلۆنا بە کۆکردنەوەی 75خاڵ لە پلەی سێییەم دێت, و یانەی لیڤانتیش بە 39 خاڵ لە پلەی چواردەی لالیگا دێت.
ڕۆناڵد کومانی ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنا پێش یاری ئەمشەوی یانەکەی بەرامبەر لیڤانتی، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا ,
ڕایگەیاند: ڕکابەری کردنی نازناوی خولی ئیسپانیا لە بەهێزترین کاتیدایە, و هەموو توانایەکی خۆیان بەکاردەهێنن تا دوا سات لە پێناو بەدەستهێنانی نازناوەکەدا.
کومان وتی: بەهۆی ئەنجامەکانی ئەم هەفتەیەوە هیچ گۆڕانکاریەک ڕووینەدا لە ڕیزبەندیەکەدا، ئەتلەتیکۆ مەدرید ڕکابەری یەکەمە چونکە دوو خاڵ لە پێش ئێمەوەیە و دەمانەوێت لە سێ یاری داهاتوودا بردنەوە بەدەستبهێنین.
وتیشی: قورسە بە بێ هاندەر بتوانین یاری ئەنجامبدەیت و ئێمە چەندین خاڵمان لەیاریگای خۆمان لەدەستداوە بەهۆی ئامادە نەبوونی ها ندەرانەوە بووە.
بڵاویشیکردەوە، متمانەی بەسەرجەم یاریزانەکانی هەیە و نامەوێت بچنە کاریگەری هەواڵی ڕۆژنامەکانەوە ,
بەتایبەت دوای سەرنەوکەوتن لە یارییەکاندا و بە دڵنیاییشەوە سێرجی بۆسکێت کێشەی نییە و ئامادەیە بۆ یاریەکەی لیڤانتی.
ئاماژەی بەوەشدا، لاپۆرتای سەرۆکی یانەکە متمانەی تەواوەتی پێی هەیە و خۆی وەکو ڕاهێنەری بارسێلۆنا دەبینێتەوە لە وەرزی داهاتوودا.