یونایتد نەیهێشت ئەم هەفتەیە سیتی نازناوەکە بەرز بکاتەوە
ئایار 10, 2021لە هەفتەی 35 ی خولی ئینگلتەرا، یانەی ئارسناڵ لە یاریگای ئیمارات بەرامبەر وێست برۆمیچ یاریکرد.
ئارسناڵ بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یاریەکەی لە بەرژەوەندی خۆی کۆتایی پێ هێنا،
گۆڵەکانی ئارسناڵ لە لایەن سمیس ڕۆی ئینگلاندی لە خولەکی (29)و نیکۆلاس پیپی لە خولەکی (35) و ویلیانی بەڕازیلی لە خولەکی (90) تۆماریانکرد، ماتیۆس پێرێرای بەڕازیلی لەخولەکی (67) تاکە گۆڵەکەی وێست برۆمیچی کرد.
ئارسناڵ خاوەنی 52 خاڵە و لە نۆیەمی ڕیزبەندی خولی ئینگلتەرا دەبینرێت، وێست برۆمیچ لە نۆزدەی ڕیزبەندیدایە بە 26 خاڵ.
هەر لە هەفتەى 35ى خولى نایابى تۆپى پێى ئینگلتەرا، یانەى مانچستەر یونایتد لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، ڕووبەڕووى یانەى ئەستۆن ڤێلا بووەوە.
مانچستەر یونایتدى میوان بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەى بردەوە ,و گۆڵەکانیشى لە لەلایەن برونۆ فێرناندێزی پرتوگالی لە خولەکی (52) و ماسۆن گرینوودی ئینگەلتەری لە خولەکی(56) و ئیدنسۆن کاڤانیی ئۆرۆگوایی لە خولەکی(87)دا ,
تۆمارکرد، بیرتراند تراورییش تاکە گۆڵەکەى ئەستۆن ڤێلاش لە خولەکى 24دا تۆمارکرد.
بەم ئەنجامە، مانچستەر یونایتد بە 70 خاڵ پێگەى خۆى لە پلەى دووەمى ڕیزبەندى خولەکەدا جێگیرکرد,
و یانەى مانچستەر سیتیشى لە بردنەوەی نازناوەکە بۆ هەفتەى داهاتووى خولەکە دواخست، ئەستۆن ڤێلاش لە پلەى 11دایە و 48 خاڵى هەیە.
لە یارییەکی تری هەفتەکەدا یانەی وێست هام میوانداری یانەی ئیڤەرتۆنی کرد
یارییەکەش بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی ئیڤەرتۆن بەکۆتاهات،گۆڵەکەش لە لایەن کڵاڤرێت لیوینی ئینگەلتەری تۆمار کرا لە خولەکی (24).
بەم ئەنجامەش یانەی وێست هام بە کۆکردنەوەی 58 خاڵ لە ریزبەندی بێنجەم دێت و یانەی ئیڤەرتۆنیش بە 55خاڵ لە پلەی هەشتەم دێت
هەر لە درێژەی یارییەکاندا یانەی هوڵڤێرهامپتۆن میوانداری یانەی برایرتۆنی کرد،
یاریشەکەش بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە بەرژەوەندی هوڵڤێرهامپتۆن بە کۆتا هات،گۆڵەکانی هوڵڤێرهامپتۆن لە لایەن ئەدما تراورێی ئیسپانی لە خولەکی (76) ،و گیبس وایتی ئینگەلتەری لە خولەکی (90)تۆمار کرا،
تاکە گۆڵەکەی بریانتۆنیش لە رێگەیی یاریزانی ئینگلاندی لویس دونک لە خولەکی (13)تۆمار کرا
بەم ئەنجامەش یانەی هوڵڤێرهامپتۆن بە کۆکردنەوەی 45 خاڵ لە ریزبەندی دوانزە دێت و یانەی برایتۆنیش بە 37 خاڵ لە پلەی شانزەیەم دێت