ڕیاڵ مەدرید کەوتە داوی یەکسان بوونەوە و هەلە ئاڵتونیەکەی لەدەست دا
ئایار 10, 2021ئەنجامی یاریەکەش بە دوو گۆڵ بۆ هەردوو یانە کۆتاییهات، لەخولەکی 23 فێرناندۆ گۆڵێکی بۆ سیڤیلیە کرد ,
و لە خولەکی 67 مارکۆ ئەسێنسیۆ گۆڵی یەکەمی بۆ ڕیاڵ تۆمارکرد بەڵام لەخولەکی 78 ئیڤان راکیتیچ گۆڵی دووەمی بۆ سیڤیلیە کرد، لە خولەکی 94 دیگۆ کارلۆس بە هەڵە گۆڵی یەکسانی لە بەرژەوەندی ڕیاڵ مەدرید تۆمار کرد
بەم ئەنجامە، ڕیاڵ مەدرید 75 خاڵ لە دووەمی ڕیزبەندیدا مایەوە، سیڤیلیەش 71 خاڵی هەیە و لە چوارەمی ڕیزبەندیدایە.
لە درێژەی یاریەکانی هەفتەی 35، یانەی ڤالانسیا ڕوبەڕوی یانەی ڕیاڵ ڤالادۆلید بوویەوە.
یاریەکەش بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر لە سودی ڤالانسیا کۆتایی پێهات، گۆمێز لە خولەکەکانی 1+45 , 48 و کۆریا لە خولەکی 89 گۆڵی سەرکەوتنیان بۆ یانە ئیسپانییەکە تۆمار کرد.
بەم ئەنجامە، یانەی ڤالانسیا بە کۆی 39 خاڵ ڕیزبەندی سێزدەهەمی خولەکەی گرتووە، و ڕیاڵ ڤالادۆلیدش لە کۆی 31 پلەی حەڤدەیەم دایە.
لە یاریەکی تری خولەکەدا، یانەی ڤیاریاڵی ئیسپانی لە یاریگای خۆیدا میوانداری سێلتۆ ڤیگۆی کرد.
بەڵام نەیتوانی براوەی یاریەکە بێت و بە ئەنجامی 4-2 یاریەکەی لەدەستدا.
مینا لە خولەکەکانی 19 و 34 و هەریەکە لە مێندێز و سۆلاری لە خولەکەکانی 3+45 و 57، گۆڵی بردنەوەیان بۆ یانەکە تۆمار کرد و گۆمێز و مۆرینۆش لە خولەکەکانی 25 و 87 گۆڵیان بۆ یانەی ڤیاریاڵ تۆمار کرد.
لە ئەنجامدا، بە کۆی 52 خاڵ یانەی ڤیاریاڵ پلەی شەشەمه خولەکەی گرتووە، و یانەی سێلتۆ ڤیگۆش بە کۆی 47 خاڵ لە ڕیزبەندی هەشتەم دێت.