میلان لە یوڤی بردەوە و یۆڤانتۆسی خستە دۆخێکی سەختەوە

میلان لە یوڤی بردەوە و یۆڤانتۆسی خستە دۆخێکی سەختەوە

ئایار 10, 2021 0 By wkadmin

لە یاری کلاسیکۆی خولی ئیتاڵیا، یانەی یۆڤانتۆس میوانداری یانەی ئەی سی میلانی کرد.

میلان سەرکەوتنێکی گرنگی بەدەستهێنا و بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر یاریەکەی لە یۆڤانتۆس بردەوە، گۆڵەکانیش ئیبراهیم دیاز و ئەنتی ڕیبیچ و بتۆمۆری لە خولەکەکانی 45 و 78 و 82 تۆماریانکرد.

بەم ئەنجامە، میلان بەکۆکردنەوەی 72 خاڵ لە سێیەمی ڕیزبەندی خولی ئیتاڵیدا دەبینرێت،یۆڤانتۆس 69 خاڵی هەیە و دابەزی بۆ پێنجەمی ڕیزبەندی.

لەدرێژەی یارییەکانی هەفتەی 35 ی خولی ئیتاڵیا، یانەی ڕۆما لە یاریگای ئۆلمپیکۆ میوانداری یانەی کرۆتۆنی کرد.

یاریەکەش بە ئەنجامێکی گەورە و بە پێنج گۆڵی بێ بەرامبەر، لە سوودی ڕۆما کۆتاییهات، گۆلەکانیش پیلیگرینی دوو گۆڵ و مایۆرال دوو گۆڵ ومختاریان لەتایمی دووەمدا تۆماریانکرد.

بەم ئەنجامە، ڕۆما بە 58 خاڵ لە حەوتەمی ڕیزبەندی خولی ئیتاڵیدا دەبینرێت، کرۆتۆنیش 18 خاڵی هەیە و لە پلەی بیستەم و کۆتایدایە.

لە یارییەکی تردا، یانەی ئەتلەنتا لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا ڕوبەڕوی پارما بوویەوە.

ئەنجامی یاریەکەش بە پێنج گۆڵ بەرامبەر دوو گۆل لە سودی ئەتلەنتا کۆتایی پێهات.

بەم ئەنجامە یانەی ئەتلەنتا بە کۆی 72 خاڵ ئاستی دووەمی ڕیزبەندیەکەی گرتووە و پارماش بە کۆی 20 خاڵ لە ڕیزبەندی نۆزدەیەم دێت.