هاری کەین لە تۆتنهام دەڕوات و مانچێسته‌ر سیتیش بەدوای سوپەرستارێکەوەیە

هاری کەین لە تۆتنهام دەڕوات و مانچێسته‌ر سیتیش بەدوای سوپەرستارێکەوەیە

ئایار 9, 2021 Off By wkadmin

ڕۆژنامەى زە سەنی بەریتانی بڵاویکردەوە، هاری کەینی هێرشبەری تۆتنهام بە نیازە لە گواستنەوەى هاوینەدا  تۆتنهام بەجێبهێڵێت ئەگەر کارگێڕی یانەکەى گوێ لە داواکارییەکانی نەگرێت ,

و بە نیازیشە لەگەڵ لیفی سەرۆک کۆببێتەوە تا داواکارییەکانی بۆ ‏چاکسازی, لە گرێبەستەکەیدا پێشکەش بە سەرۆکی یانەکەى بکات.

ڕۆژنامەکە ئەوەشی  ئاشکراکرد، مانچستەر یونایتد چاودێری بارودۆخی کەین لەگەڵ سپێرزدا دەکات,

 و هەروەها ئامادەیە لە بەرامبەر گواستنەوەى هێرشبەرە هاونیشتمانیەکەى بۆ ئۆلد ترافۆرد 90 ملیۆن پاوەند خەرجبکات.

تۆتنهام دوای دوورخستنەوەى مۆرینۆش لەسەر ئەنجامە خراپەکان بەردەوامە,

 و ئەگەری سەرکەوتنی بۆ وەرزی داهاتووی چامپیۆنز لیگ لە دەستداوە, و کەینی هێرشبەریشی بۆ گۆڕینی کەشی ئینگلتەرا دەیەوێت لە میرکاتۆدا سپێرز بەجێبێڵێت.

ڕۆیشتنی كۆن ئه‌گوێڕۆ له‌ مانچێسته‌ر سیتی یه‌كلا بووه‌ته‌وه‌, و له‌ كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌، به‌فه‌رمی ڕیزه‌كانی مان بلوی جێده‌هێڵێت،

 و گواردیۆلاش لە ئێستایا به‌دوای سوپه‌رستارێكه‌وه‌ بۆ شوێنی هێرشبه‌ره‌ ئارجێنتیناییه‌كه‌ی.

كه‌ناڵی ESPN بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، مانچێسته‌ر سیتی ده‌یه‌وێت ڕۆبێرت لیڤاندۆڤاسكی باشترین یاریزانی جیهان ,

و هێرشبه‌ری بایرن میونشن بگوازێته‌وه‌ یانه‌كه‌ی و ده‌ستی به‌ هه‌وڵه‌كانی كردووه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ باسی له‌وه‌ كردووه‌، جگه‌ له‌ مان سیتی، چێلسیش گرینگی به‌و یاریزانه‌ ده‌دات، به‌ڵام زه‌حمه‌ته‌ بایرن میونشن, وا به‌ ئاسانی ده‌ستبه‌رداری باشترین یاریزانی یانه‌كه‌ی و جیهان بێت.