یاریەکانی هەفتەی 35 خولی ئینگلیزی بەڕێوە چوو
ئایار 9, 2021لە یاریەکانی هەفتەی 35 ی خولی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر سیتی لەیاریگای خۆی میوانداری یانەی چێڵسی کرد.
لەخولەکی 44 رەحیم سترلینگ گۆڵێکی بۆ مان سیتی تۆمارکرد ,و لە خولەکی 45 ئەگوێرۆ لێدانێکی سزای لەدەستدا,
و لەخولەکەکانی 63 و 90 حەکیم زەیاش و مارکۆس ئەلۆنسۆ دوو گۆڵیان بۆ چێڵسی کرد ,و یاریەکەیان لەسوودی یانەکەیان کۆتایی پێهێنا.
مانچستەر سیتی بەکۆکردنەوەی 80 خاڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندی خولی ئینگتەرا دەبینرێت، چێڵسیش 64 خاڵی هەیە و لە سێیەمی ڕیزبەندیدایە.
لە درێژەی یاریەکانی هەفتەى 35ى خولەکەدا، یانەى تۆتنهام هۆتسبێر لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، ڕووبەڕووى یانەى لیدز یونایتد بووەوە.
تۆتنهام بە گۆڵێک بەرامبەر بە سێ گۆڵ یارییەکەى دۆڕاند و تاکە گۆڵەکەشى لە خولەکى 25دا لەلایەن هیونگ مین سۆنەوە
تۆمارکرد،
سێ گۆڵەکەى لیدزیش ستیوارت داڵاس و پاتریک بامفۆرد و ڕۆدریگۆ, لە خولەکەکانى 13 و 42 و 84دا تۆماریانکرد.
بەم ئەنجامە، تۆتنهام دواى دوورخستنەوەى خۆسێ مۆرینیۆى ڕاهێنەر توشى یەکەم دۆڕاندن هات ,و لە ئێستادا بە 56 خاڵ و بەشێوەیەکى کاتى لە پلەى شەشەمى ڕیزبەندى خولەکەدایە،
لیدز یونایتدیش بە 50 خاڵ و بەکاتى سەرکەوتنى بۆ پلەى نۆیەم بەدەستهێنا.
لە یاریەکی تری خولەکەدا، یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی لە یاریگای خۆیدا میوانداری ساوسامتنی کرد.
لیڤەرپوڵ یاریەکەی بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە سودی خۆی کۆتایی پێ هێنا، هەر یەکە لە سادیۆ مانێی هێرشبەر لە خولەکی 31 و تیاگۆی ئیسپانی لە خولەکی 90 گۆڵی بردنەوەیان بۆ یانەکە تۆمار کرد.
لە ئەنجامدا، یانەی لیڤەرپوڵ بە کۆی 57 خاڵ لە ڕیزبەندی شەشەم دێت و ساوسامتنیش لە پلەی شانزەیەم دێت بە کۆی 37 خاڵ.