هاری کەین لە تۆتنهام دەڕوات و مانچێسته‌ر سیتیش بەدوای سوپەرستارێکەوەیە
ئایار 9, 2021ڕۆژنامەى زە سەنی بەریتانی بڵاویکردەوە، هاری کەینی هێرشبەری تۆتنهام بە نیازە لە گواستنەوەى هاوینەدا تۆتنهام بەجێبهێڵێت ئەگەر کارگێڕی یانەکەى گوێ لە داواکارییەکانی نەگرێت ,
و بە نیازیشە لەگەڵ لیفی سەرۆک کۆببێتەوە تا داواکارییەکانی بۆ چاکسازی, لە گرێبەستەکەیدا پێشکەش بە سەرۆکی یانەکەى بکات.
ڕۆژنامەکە ئەوەشی ئاشکراکرد، مانچستەر یونایتد چاودێری بارودۆخی کەین لەگەڵ سپێرزدا دەکات,
و هەروەها ئامادەیە لە بەرامبەر گواستنەوەى هێرشبەرە هاونیشتمانیەکەى بۆ ئۆلد ترافۆرد 90 ملیۆن پاوەند خەرجبکات.
تۆتنهام دوای دوورخستنەوەى مۆرینۆش لەسەر ئەنجامە خراپەکان بەردەوامە,
و ئەگەری سەرکەوتنی بۆ وەرزی داهاتووی چامپیۆنز لیگ لە دەستداوە, و کەینی هێرشبەریشی بۆ گۆڕینی کەشی ئینگلتەرا دەیەوێت لە میرکاتۆدا سپێرز بەجێبێڵێت.
ڕۆیشتنی كۆن ئه‌گوێڕۆ له مانچێسته‌ر سیتی یه‌كلا بووه‌ته‌وه, و له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه، به‌فه‌رمی ڕیزه‌كانی مان بلوی جێده‌هێڵێت،
و گواردیۆلاش لە ئێستایا به‌دوای سوپه‌رستارێكه‌وه بۆ شوێنی هێرشبه‌ره ئارجێنتیناییه‌كه‌ی.
كه‌ناڵی ESPN بڵاویكردووه‌ته‌وه، مانچێسته‌ر سیتی ده‌یه‌وێت ڕۆبێرت لیڤاندۆڤاسكی باشترین یاریزانی جیهان ,
و هێرشبه‌ری بایرن میونشن بگوازێته‌وه یانه‌كه‌ی و ده‌ستی به هه‌وڵه‌كانی كردووه.
سه‌رچاوه‌كه باسی له‌وه كردووه، جگه له مان سیتی، چێلسیش گرینگی به‌و یاریزانه ده‌دات، به‌ڵام زه‌حمه‌ته بایرن میونشن, وا به ئاسانی ده‌ستبه‌رداری باشترین یاریزانی یانه‌كه‌ی و جیهان بێت.