بەرشەلۆنە و ئەتلەتیکۆ مەدرید یەکسان بوو و هەلێكی زێڕین درا بە ڕیاڵ مەدرید
ئایار 9, 2021لە یارى لوتکەى هەفتەى 35ى خولى پلە یەکى تۆپى پێى ئیسپانیا، یانەى بەرشەلۆنە لە یاریگاى کامپ نۆى تایبەت بەخۆى، میواندارى ئەتلەتیکۆ مەدریدى کرد.
بە درێژایى یارییەکە هەردوو یانە چەندیین هێرشیان ڕووبەڕووى تۆڕى گۆڵى یەکتر کردەوە، بەڵام هەوڵەکانیان بێ ئەنجام بوون، یارییەکەش بە یەکسانى و بەبێ گۆڵ کۆتایى هات.
بەم ئەنجامە، ئەتلەتیکۆ مەدرید بە 77 خاڵ و بەشێوەیەکى کاتى لە پێشەنگى ڕیزبەندى خولەکەدایە، و بەرشەلۆنەش بە 75 خاڵ و بەشێوەیەکى کاتى سەرکەوتنى بۆ پلەى دووەم بەدەستهێنا.
لە یارییەکی تری هەفتەی 34ی لالیگا یانەی ئەتلەتیک بلباو میوانداری یانەی ئۆساسۆنای کرد.
یارییەکەش بە ئەنجامی دوو گۆڵ بۆ هەردوو لا و یەکسانی بە کۆتا هات،کە گۆڵەکانی بلباو لە ڕێگەی جۆن مۆرسیلۆی ئیسپانی لە خولەکی (1)و ئۆهان سانکێتی ئیسپانی لە خولەکی (62)تۆماریان کرد،
گۆڵەکانی ئۆساسۆناش لە رێگەی یاریزانان دارکۆ برساناکی سربی، لە خولەکی(12)و ئەنتی بودیمیری کرواتی لە خولەکی (89)تۆماریان کرد
بەم ئەنجامەش یانەی ئەتلەتیکۆ بلباو بە کۆکردنەوەی 46 خاڵ لە بلەی شەشەم دێت و یانەی ئۆساسۆناش بە 41 لە دوانزیی ریزبەندی دێت
هەر لە یارییەکانی هەفتەی 34ی ئیسپانیا یانەی قادش میوانداری یانەی هویسکای کرد
یارییەکەش بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە بەرژەوەندی یانەی قادش بە کۆتاهات،
گۆڵەکانی قادش لە رێگەیی مارکۆس ماورۆی ئەرجەنتینی لە خولەکی (43) ،و گاستۆن سیلڤای بەرگریکاری هویسکا بەهەڵە لە خۆینی تۆمار کرد لە خولەکی (2+45) تۆماریان کرد،
گۆڵەکەی هویسکاش لە رێگەیی یاریزانی ئیسپانی رافا میر لە خولەکی (1+45)دا تۆماریان کرد ،
بەم ئەنجامەش یانەی قادش بە کۆکردنەوەی 43 خاڵ لە ریزبەندی یانزە دێت و یانەی هویسکاش بە 30 خاڵ لە پلەی هەژدە دێت