یارییەکانی هەفتەی 35 لە خولی ئینگلیزی بەرێوە دەچێت

یارییەکانی هەفتەی 35 لە خولی ئینگلیزی بەرێوە دەچێت

ئایار 8, 2021 0 By wkadmin

بڕیار وایە کاتژمێر 7:30 یانەی ماچیستەر سیتی میوانداری یانەی چێڵسی بکات ،

لە یاریگایی ئیتیحاد. یانەی مان سیتی بە کۆکردنەوەی 80 خاڵ لە پلەی یەکەم دێت و یانەی چێلسیش بە 61 خاڵ لە پلەی چوارەم دێت.

پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری مانچستەر سیتی ڕایگەیاند، نازناوی خولی ئینگلتەرا گرنگترە لەسەرجەم نازناوەکانی تر، لەبەرئەوەی ڕکابەریەکی بەهێز لەو خولەدا دەکرێت لەنێوان چەندین یانەی بەهێزدا.

ئەوەشی وت: دەمانەوێت لەیاریەکەی سبەینێ بەرامبەر چێڵسی بردنەوە بەدەستبهێنین، لەپێناو بردنەوەی نازناوی ئەم وەرزەی خولی ئینگلتەرا و گرنگی نادەین بە ئەنجامی یانەکانی تر.

وتیشی: لەئێستاوە بیر لەیاری کۆتایی چامپیۆنز لیگ ناکەنەوە، و پیڕۆزبایش لە یانەی چێڵسی دەکەم ،کە توانیان سەرکەوتن بۆ یاری کۆتایی چامپیۆنز لیگ بەدەستبهێنن و بە دڵنیاییەوە یاریەکی نایاب دەبێت.

دەشڵێت: سەرسام نیم بەوەی تۆخێل لەگەڵ چێڵسی ئاستیكی بەرزی هەیە چونکە پێشتر ئەو ڕاهێنەرەم ناسیوە، و دەزانم چۆن کەسایەتیەکی هەیە و خاوەنی عەقڵیەتێکی گەورەیە لە تۆپی پێدا.

ئاماژەی بەوەشدا، دڵخۆشە بە بەرزبونەوەی ئاستی یانە ئینگلیزەکان کە توانیویانە لەم وەرزەی خولەکانی ئەوروپا، باشترین ئەنجام بەدەستبهێنن و دڵنیاشە یانەکانی ئینگلتەرا زیاتر بەرەوپیش دەچن لە وەرزەکانی تردا.

لە یارییەکی تری پریمەرلیگ یانەی لیڤەرپول میوانداری ساوسهامتنن دەکات کاتژمێر 10:15لە یاریگای ئەنفێڵد،یانەی لیڤەرپول بە کۆکردنەوەی 54 خاڵ لە پلەی حەوتەم دێت، و یانەی ساوزهامپتۆنیش بە 37 خاڵ لە پلەی شانزە دێت 

هەر لە یارییەکانی خولی ئینگلاند یانەی لیدز میوانداری یانەی تۆتنهام دەکات کاتژمێر 2:30 لە یاریگایی ئیلاند رۆد،یانەی لیدز بە 47 خاڵ لە پلەیی یانزەیەم دێت ،

و یانەی تۆتنهامیش بە کۆکردنەوەی 56 خاڵ لە پلەیی شەشەم دێت

هەروەها لە یارییەکی تردا شیفڵد یونایتد ڕووبەڕوی یانەی کریستاڵ پاڵاس دەبێتەوە ،کاتژمێر 5:00 لە یاریگایی برامۆڵ لانی تایبەت بە یانەی شیفڵد،یانەی شیفڵد یونایتد بە کۆکردنەوەی 17 خاڵ،

 لە پلەی بیست و کۆتایی دێت و یانەی کریستاڵ باڵاسیش بە 38 خاڵ لە پلەی چواردە دێت