چارەنوسی نەیمار لە پاریس سان جێرمان یەکلایی بویەوە

چارەنوسی نەیمار لە پاریس سان جێرمان یەکلایی بویەوە

ئایار 8, 2021 0 By wkadmin

ڕۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی ڕۆژی هەینی پشتڕاستی کردەوە ،

کەوا نەیماری هێرشبەری بەڕازیلی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سان جێرمان بۆ ماوەی چوار ساڵ درێژدەکاتەوه، تا ساڵی 2026،

نەیماری 29 ساڵ لە ساڵی 2017 لە یانەی بەرشەلۆنەوە لە گرێبەستێکدا، بە بڕی 222 ملیۆن یۆرۆ، پەیوەندی بە یانەی پاریس سان جێرمانەوە کردووە.

هەرچەندە نەیمار خواستی خۆی بۆ بەجێهێشتنی سان جێرمان دەربڕی لە ساڵی 2019 دا ،

لە نێوان ئەو ڕاپۆرتانەی کە ڕایگەیاند نیازی گەڕانەوەی بۆ بەرشەلۆنە هەیە، بەڵام لەگەڵ یانە فەڕەنسییەکە بەردەوام بوو.

هەر لە یەکەم کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی خۆیدا لەگەڵ پاریس سان جێرمان لەماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا ،

نەیمار یانەی پاریسی وەک ماڵی خۆی وەسفکرد و ئاماژەی بەئەگەری درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی کرد .

هەرچەندە هێرشبەرە بەڕازیلییەکە نەیتوانی لەڕوبەڕوبونەوەکانی جامی چامپیۆنس لیگدا نیشانەیەک بەجێبهێڵێت،

 و سەرکەوتوو نەبوو لەیارمەتیدانی یانەکەی دوای ئەوەی بۆ دووەم ساڵی ئەم یانەیە شکستی خوارد، لەوەی بگاتە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان

دوای ئەوەی بە ئەنجامی 4 – 1 بەرامبەر مان سیتی دۆڕان.

بەڵام بەو توانا گەورەیەی هاندەرانی دڵخۆش کرد بۆ ئەوەی ڕابەرایەتی تیپەکە بکات بۆ بردنەوەی سێ نازناوی یەک لەدوای یەکی خولی فەڕەنسی.

لە ئێستایا یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی لە هەوڵی ئەوەدایە بۆندی هێرشبەری فەڕەنسا کیلیان مباپێ ،درێژ بکاتەوە که له کۆتایی وەرزی داهاتوو بەسەر دەچێت.