ئەمڕۆ یاری لوتکە لە نێوان بارسێلۆنا و ئەتلەتیکۆ مەدرید بەڕێوە دەچێت

ئەمڕۆ یاری لوتکە لە نێوان بارسێلۆنا و ئەتلەتیکۆ مەدرید بەڕێوە دەچێت

ئایار 8, 2021 0 By wkadmin

بڕیار وایە ئێوارەی ڕۆژی شەممە کاتژمێر 5:15 لە هەفتەی 35 ی خولی ئیسپانیا یانەی بارسێلۆنا ،میوانداری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بکات لە یاریگایی کامپ نۆ،

یانەی ئەتلەتیکۆ بە کۆکردنەوەی 76 خاڵ لە پلەی یەکەم دێت و یانەی بارساش بە 74 خاڵ لە پلەی سێیەم دێت.

پێش یاری یانەکەی بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید ، ڕۆناڵد کومانی ڕاهێنەری یانەی بارسەلۆنە لە کۆنفرانسێکدا ڕایگەیاند: دوو یانەی بەهێز ڕووبەڕووی یەکدەبنەوە، کە دوو شێوازی جیاوازیان هەیە لە یاریکردندا و بۆ تەنها مەبەستێکیش دەجەنگن. 

کومان وتی: بەدڵنیاییەوە ئەنجامی یاریەکەمان بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید بەهیچ شێوەیەک نازناوی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانیا یەکلاناکاتەوە ،چونکە هێشتا یاری تر لەبەردەم هەموو یانەکاندا ماوە. 

وتیشی: هەموو تیپەکان شێوازی خۆیان هەیە ، پێویستە ئەوپەڕی تواناى خۆمان پیشکەش بکەین،

 ئەگەر تۆپمان لە دەست دا پێویستە بەزوترین کات وەریبگرینەوە و پێویستە بە باشی ئامادەبین، هەموو تیپەکان کوالیتی و توانایەکی باشیان هەیە ،

بەرشەلۆنە تیپێکی هێرشبەرییە و پێویستە شێوازی یاریکردنی خۆمان بە پشتی یاریزانەکانمان دابرێژین. 

ئاماژەی بەوەشدا، هیوای بەوە هەیە ناوبژیوان ئەو یاریە بەباشترین شێوە بەڕێوەدەبات، و یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیاش بۆ ئەو جۆرە یاریانە باشترین ناوبژیوان دیاریدەکات. 

ڕاشیگەیاند: شتێکی نامۆیە سوارێز دەبینن دژیان یاریدەکات بەتایبەت بۆ هاوڕێکانی کە پێشتر پێکەوە یارییان کردووە.

هەروەها دیگۆ سیمیۆنی ڕاهێنەری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید ڕایگەیاند: یاریەکی قورس بەرامبەر بەرشەلۆنە چاوەڕێیان دەکات،

 و بە ڕکابەرێکی سەرسەختیان دادەنێت و ڕاشیگەیاند ئەوان خاوەنی ڕاهێنەرێکی زیرەکن کە کومانە. 

سیمیۆنی دەڵێت: کام یانە لەڕووی عەقڵیەت و دەروونیەکی باشەوە ئامادەبوو، بە دڵنیاییەوە نازناوی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانیا بەدەستدەهێنێت. 

بڵاویشیکردەوە، یاریی دواى یاریی بەشداری دەکەین و بۆ هەر یاریەکیش  بژاردەی جیاواز و پلانی جیاوازمان دەبێت،

 و هەموو کارێک دەکەین لە پێناو بردنەوەی نازناوی ئەم وەرزە. 

ئاماژەی بەوەشدا، متمانەی بەیاریزانە یەدەگەکانی هەیە شوێنی یاریزانە ئامادەنەبووەکان ،بەباشترین شێوە پڕبکەنەوە و هەوڵی تەواو دەدەن لە کامپ نۆ بردنەوە بەدەستهبهێنن. 

دوپاتیشیکردەوە، دوانزە خاڵ لەبەردەم تیپەکەیدا ماوە و هەوڵی بەدەستهێنانی سەرجەم خاڵەکان دەدەن لەپێناو بوون بە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانیا.