گواستنەوەی هەر یەکە لە محەمەد سەڵاح و هالاند لە یانەکانیان
ئایار 7, 2021ڕۆژنامەى لۆ پاریسیانی فەڕەنسی ئاشکرایکرد، سەڵاحی میسری و هیرشبەری لیڤەرپوڵی ئینگلیزی، لە گواستنەوەى هاوینەدا ئان فێڵد بەجێدێڵیت و لاری نیە پەیوەندی بە پاریسەوە بکات.
هێرشبەرە میسرییەکە لە چەندین بۆنەدا ئاشکرایکردووە ،بەرپرسانی لیڤەرپوڵ گفتوگۆی درێژکردنەوەى گرێبەستەکەیان ،دەست پێ نەکردوە کە لە 2023 کۆتایی دێت و ئەوەش سەڵاحی نیگەرانکردووە ،و دەیەوێت لە هاویندا یانەکەی کلۆپ بەجێبێڵێت.
لەلایەیک ترەوە، ڕۆژنامەى دەیلی میرکاتۆ ئاشکرایکرد، سەرەڕای ڕکابەری ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە بۆ گواستنەوەى سەڵاح،
بەڵام پاریس سان جێرمان، بۆ یاریزانە 28 ساڵەکە گونجاوە بەهۆی بونی پۆچیتینۆ ،لە ڕاهێنەرایەتی کە لە ڕابردوودا لە ئینگلتەرا ماوەیەکی زۆر ڕاهێنەری تۆتنهام بووە و ئاشنایەتیەکی باشی لەگەڵ شێوازی یاریکردنی هەیە.
سەڵاحی 28 ساڵ لەم وەرزەى خولی ئینگلتەرا ئاستێکی بەرز لە ڕیزی لیڤەرپول پێشکەش دەکات ،
و سەرەڕای خراپی بارودۆخی یانەکەى لەم وەرزەدا، بەڵام توانیویەتی بەشداری 46 یاری لە خول و پاڵەوانێتیە جیاوازەکان بکات بە تۆمارکردنی 29 گۆڵ و چوار ئەسست.
هەروەها تۆڕی سکای سپۆرت بڵاویکردەوە، کارگێڕی بایرن میونشن لەسەر داوای ناگلیسمانی ڕاهێنەری نوێی یانەک،ە بۆ وەرزی داهاتوو بڕیاریدا کێبڕکێی ڕیاڵ مەدرید و مان سیتی و مان یونایتد بکات ،
بۆ گواستنەوەى هالاند لە میرکاتۆی هاوینەدا. ڕاهێنەرە لاوەکە دەیەوێت سوود لە تواناکانی هالاند وەربگرێت و بیکاتە شوێنگرەوەى لیڤاندۆڤسکی کە ئەگەری ڕۆیشتنی لە بایرن میونشن لە ئارادایە،
هەرچەندە گرێبەستەکەى تا هاوینی 2023 بەردەوامە.هالاند بابەتی گەرمی ڕۆژنامە وەرزشیەکانی ئەوروپایە، و لە هەفتەکانی ڕابردووشدا ڕایۆلای بەڕێوەبەری کارەکانی سەردانی ئیسپانیای کرد،
و چاوی بە بەرپرسانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە کەوت، تا بابەتی کڕینی هالاندیان لەگەڵدا یەکلابکاتەوە.