لاوتارۆ مارتینێز: نزیک بووم لە چونە پاڵ میسی لە بەرشەلۆنە

لاوتارۆ مارتینێز: نزیک بووم لە چونە پاڵ میسی لە بەرشەلۆنە

ئایار 7, 2021 0 By wkadmin

مارتینێز باسی لە پەیوەندیەکەی کرد لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە.ئەستێرەی ئینتەر وتی کەوا ئەو بەڕاستی زۆر نزیک بووە ، بۆ چوونە پاڵ لیۆنێل میسی لە بەرشەلۆنە پێش ئەوەی لە سان سیرۆ بمێنێتەوە،

 وە پارەیەکی گەورەی خرابویە بەردەم بۆ گواستنەوەکەی بۆ بەرشەلۆنە دوای ئەو ئاستە بەرزەی بۆ ئینتەر پێشکەشی کرد لە سێریا ئەی.

هەر لەسەر درێژکردنەوەی گریبەستەکەی لە میلان، مارتینێز ئاماژەی بەوەدا بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا 

هەلێکی پێدا بۆ بەرشە لەدوای گفتوگۆکردن لەگەڵ هاوشاری میسی

یاریزانە ئەرجەنتینیەکە بە ڕۆژنامەی ئەرجەنتینی وت: من بەڕاستی زۆر نزیک بووم لە پەیوەندیکردن بە بەرشەلۆنەوە

تەنانەت لەسەر ئەوە لەگەڵ میسی قسەم کرد. بەڵام لەو کاتەیا بەرشەلۆنە کێشەی ئابوریان هەبوو، بۆیە بڕیارمدا لە ئینتەرمیلان بمێنمەوە،

 ئەمەش سەلماندی کە بڕیارێکی ڕاستە بە تایبەت دوای بردنەوەکەی سکۆدیتۆ. زۆر چێژ بەخش بوو بۆم نازناوێک بەدەست بهێنم لە یانەیەکی وا گەورەدا.

مارتینێزی تەمەن 23 ساڵ لە 2018 وە پەیوەندی بە میلانەوە کردووە، توانیویەتی ئاستێکی بەرز لە یانەکەی پێشکەش بکات،

بەشداری 13 لە 34 یاریەکانی سێریا ئەی کردووە ، و 47 گۆڵی تۆمار کردووە لە هەموو پێشبڕکێکانی بۆ یانەی ئینتەر.