خولی ئەوروپی یاریەکانی نیوەی کۆتایی بەڕێوەچوو

خولی ئەوروپی یاریەکانی نیوەی کۆتایی بەڕێوەچوو

ئایار 7, 2021 0 By wkadmin

لەدرێژەی یارییەکانی قۆناغی پێش کۆتایی خولی ئەوروپا، یانەی ڤیاڕیاڵ بووە میوانی یانەی ئارسناڵ.

لە یاری چووندا ڤیاڕیاڵ لەیاریگای خۆی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە ئارسناڵی بردبوەوە.

لەم یاریەدا هیچ یانەیەکیان نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بکەن و یاریەکەش بەیەکسانی و بە بێ گۆڵ کۆتایی هات.

ڤیاڕیاڵ سەرکەوت بۆ یاری کۆتایی خولی ئەوروپا و ئارسناڵیش ماڵئاوایی کرد.

ئارتێتای ڕاهێنەری ئارسناڵ سەبارەت بە یاریەکەی دوێنێ,

 بە ڕۆژنامەکانی ڕاگەیاند: هەست بە فشار ئەکەم هەموو کات چونکە ئەمەوێت باشترینی خۆم پێشکەش بە تیمەکەم ، و هەواداران بکەم،
 وە ئەوەی ئەمڕۆ بێ هیواییەکی گەورە بوو بۆمان چونکە بە بەهەموو شێوەیەک هەوڵماندا بۆ بردنەوەی یاریەکە.

وتیشی: ئێمە زۆر بێ هیوا بووین چونکە ئەمان ویست شتێکی تایبەتیان پێ بدەین ،

لەدوای ئەو وەرزە سەختەی هەمان بوو.

هەروەها ئەوەشی وت: کاتێک ئەم جۆرە یاریە گەورانە ئەکەیت پێویستت بە باشترین یاریکەرەکانت ئەبێت ،

بەرامبەر بە باشترینیان، وە ئێمەش بەشی پێویستمان نەبوو، وە هێشتا تاوەکوو کۆتایی گێمی دووەم لە ڕوبەڕو بوونەوەیان بەردەوام بووین،

بەڕاستی شایەنی بردنەوەی یاریەکە بووین بە 1-0، بەڵام نەمان توانی بیکەین.

هەر لە درێژەی یاری گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی خولی ئەوروپا، یانەی ڕۆمای ئیتاڵی لە یاریگای ئۆلمپیکۆ میوانداری یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی کرد.

لەیاری چووندا مانچستەر بە ئەنجامێکی گەورە و بە شەش گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ،

 بردنەوەی بەسەر ڕۆما بەدەستهێنابوو.

لەم یاریەشدا بە ئەنجامی 3-2  لە سوودی ڕۆما کۆتاییهات،ئیدین دزیکۆ و کریستانتی و زالیڤسکی گۆڵەکانیان بۆ ڕۆما کرد، ئیدیسۆن کاڤانی دوو گۆڵەکەی بۆ مان یونایتد لە خولەکەکانی (39, 68) تۆمارکرد.

لە ئەنجامی هەردوو یاری چوون و گەڕانەوە، مانچستەر یونایتد سەرکەوتنی بۆ یاری کۆتایی خولی ئەوروپا بەدەستهێنا.