ڕۆما ڕوبەڕوی مانچستەر یونایتد دەبێتەوە
ئایار 6, 2021لە ڕۆژی پێنج شەممە کاتژمێر 10:00ی شەو, لە قۆناغی پێش کۆتایی یۆرۆپالیگ لە یاری گەڕاننەوە یانەی ڕۆما میوانداری یانەی مان یونایتد دەکات لە یاریگایی ئۆلیمپیکۆ
لە یاری چوون یانەی مان یونایتد توای بە ئەنجامێکی گەورە,
و بە شەش گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە یانەی ڕۆما بەرێتەوە.
ئۆلی گۆنار سۆڵشایەری ڕاهێنەری مانچستەر یونایتد لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا ,
پێش یارییەکەی ڕۆما ڕایگەیاند: بەرامبەر ڕۆما پشت نابەستن بە ئەنجامی یاری چوون, و بەشێوەیەک ئەو یاریە دەکەن کەئەنجامەکە هیچ بە هیچە و بە بردنەوە دەگەنە یاری کۆتایی.
سۆڵشایەر بڵاویکردەوە، سەرکەوتنیان بۆ یاری کۆتایی مسۆگەر نەکردووە ,
و پێیوایە ڕۆما لە توانایاندایە ڕیمۆنتادا ئەنجامبدەن وەک چۆن پێشتر بەرامبەر بەرشەلۆنە ئەو کارەیان کردووە.
ئاماژەی بەوەشدا کاری ئەو بەدەستهێنانی نازناوە بۆ مانچستەر یونایتد و ,
پێویستە بە باشترین شێوە ئامادەبن بۆ سەرجەم یارییەکان بەتایبەت لە خولەی ئەوروپا.
ڕاشیگەیاند: ماوەیەکی زۆرە یانەکەی دوورە لەبەدەستهێنانی نازناوە گەورەکان و دڵنیاشە هاندەران متمانەی تەواویان بە یاریزانەکانی ئێستای یانەکەیان هەیە بتوانن بیانگەڕێننەوە سەر ڕێچکەی بەدەستهێنانی نازناو لەم وەرزە و وەرزەکانی تریشدا.
لەسەر دواخستنی یاریەکەیان بەرامبەر لیڤەرپوڵ، سۆڵشایەر وتی: یەکشەممەیەکی زۆر قورس بوو چونکە دەمانویست لەو ڕۆژەدا بردنەوە بەسەر لیڤەرپوڵ بەدەستبهێنین
بەڵام هاندەران نەدەبوو بەو شێوەیە ناڕەزایی دەرببڕن و هەندێک شوێنی یاریگا و ژووری جلگۆڕین بشێوێنن.