چێڵسی گەیشتە یاری کۆتایی یانە پاڵەوانەکان

چێڵسی گەیشتە یاری کۆتایی یانە پاڵەوانەکان

ئایار 6, 2021 0 By wkadmin

دوێنێ چوارشەممە لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا،

 یانەی چێڵسی ئینگلیزی لەیاریگای ستامفۆرد بریج میوانداری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی کرد
.

لەیاری چووندا هەردوو یانە یاریەکەیان بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتایی پێهێنابوو.

لەم یاریەدا چێڵسی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر یاریەکەی لە ڕیاڵ مەدرید بردەوە، گۆڵەکانیش تیمۆ وێرنێر و ماسۆن ماونت لەخولەکەکانی 27 و 85 تۆماریانکرد.

بەئەنجامی یاری چوون و گەڕانەوە، چێڵسی سەرکەوتنی بۆ یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەدەستهێنا، و لەو یاریەشدا بەرامبەر مانچستەر سیتی یاریدەکات.

لە کۆتایی یاریەکە و دوای دۆڕاندنیان بەرامبەر یانە ئینگلیزیەکە زەینەدین زێدانی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید،

 بە ڕۆژنامەکانی ڕاگەیاند:” لە کۆتایی یارییەکە، توانای جەستەییمان نەما، ھەرچەندە یاریزانەکانمان باش بوو، پلانەکەمان زۆر ئاشکرا بوو، ھەوڵماندا، ئیتر ئەمە تۆپی پێیە

وتیشی” ھازارد پێویستی بەبەردەوامبوون ھەیە، بۆ ئەوەی متمانە بۆ خۆی بگەڕێنتەوە، ئەمە دووەم یاریی لەسەر یەک ئەنجامی دەدا”

ئاماژەی بەوەش کرد: لەگەڵ یانەکە بەردەوام دەبم، چوار یاریی لە لالیگا ماوە، خۆمان بەدەستەوە نادەین، شانازی بە تیپەکەم دەکەم، گەیشتنمان بۆ نیوەی کۆتایی دەستکەوتە، بەڵام پێویستە ستایشی یاریزانانی چێڵسی بکەین ئاستێکی نایابیان پێشکەش کرد”