خولی ئەوروپا ئارسناڵ ڕووبەڕوی ڤیاریاڵ دەبێتەوە

خولی ئەوروپا ئارسناڵ ڕووبەڕوی ڤیاریاڵ دەبێتەوە

ئایار 6, 2021 0 By wkadmin

ڕۆژی پێنج شەممە کاتژمێر 10:00ی شەو لە قۆناغی پێش کۆتایی یۆرۆپالیگ لە یاری گەڕانەوەدا یانەی ئارسناڵ میوانداری یانەی ڤیاریاڵی ئیسپانی دەکات لە یاریگای ئیمارات

ئەنجامی یاری چون بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە بەرژەوەندی ڤیاریاڵ بە کۆتا هات 

پێش یاری یانەکەی بەرامبەر یانەی ڤیاڕیاڵ لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی خولی ئەوروپا،

ئارتێتای ڕاهێنەری یانەی ئارسناڵ ڕایگەیاند: بەرامبەر ڤیاڕیاڵ تەنیا یەک ئامانجیان هەیە ئەویش بردنەوە ،

و گەیشتنە بە یاری کۆتایی خولەکە.

ئارتێتا وتی: دەمانەوێت یانەکەمان بە نازناو شاد بکەینەوە و نازناوی خولی ئەوروپا بەدەستبهێنین ،

و لەم ڕێگەیەوە سەرکەوتن بۆ خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپاش مسۆگەر بکەین.

وتیشی: نازانین ڤیاڕیاڵ چۆن ئامادەکارییان کردووە بۆ ئەم یاریە بەڵام لە یاری چووندا ،

هەندێک لە شێوازەکەیان تێگەیشتووین و هەموو یاریەکیش پلانی جیاواز بەکاردێت بەتایبەت ئەم یاریە کە لەیاریگای خۆمان ئەنجامی دەدەین.

ئاماژەی بەوەشدا، دەبێت زیاتر ووردبن و باشترین ئاستی خۆیان پێشکەش بکەن بۆئەوەی تووشی ئاستەنگی نەبنەوە و بە ئاسانی سەربکەون بۆ یاری کۆتایی.

ئارتێتا دەشڵێت: پێویستە ڕۆژنامەکان لە پڕوپاگەندەکان دووربکەونەوە،

 لەسەر بابەتی کڕین و فرۆشتنی یاریزانان و دەبێت یارمەتیدەرێکی یانەکە بن و تەنیا باسی یاریەکەی بەرامبەر ڤیاڕیاڵ بکەن.