یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی ڕۆما داوای لێبوردن لە هاندەران دەکات
ئایار 5, 2021جیانلوکا مانسینی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی ڕۆما داوای لێبووردنی لە هاندەران کرد دوای ئەوەی لە کۆتایی هەفتەدا جارێکی تر یاریەکەیان لە دەستدا.
یانەی ڕۆما بە دۆخێکی خراپدا تێپەڕ دەبن دوای ئەوەی شەش یاریە بردنەوەیان بەدەست نەهێناوە،
کە ئەمەش بووە هۆی دابەزینی ڕۆما بۆ پلەی حەوتەمی خولەکەدا و لەدەست دانی چانسی بردنەوەی یورۆپا لیگ.
دوای دۆڕاندنی یاریەکەیان بەرامبەر مانچستەر سیتی بە ئەنجامی 6-2 لە یاری گەڕانەوەی نیوەی کۆتایی ئەوروپا
شەوی پێنجشەممەی ڕابردوو جارێکی تر تامی دۆڕانیان کرد لە یاریەکی تری ڕۆژی یەکشەممە بەرامبەر سامپدۆریا بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر.
لە ئێستادا ڕۆما پێویستیان بە چوار گۆڵ ئەبێت ئەگەر هەر هەلێکیان هەبێت بۆ گەیشتن بە یاریی کۆتایی ئەوروپا لیگ.
لەوانەیە یاری داهاتووی شەوی پێنج شەممە تەنها یاریەکی نمایشی بێت بۆ ڕۆما ،
و پێش ئەم یاریە مانسینی داوای لێبوردنی لە هاندەران کردووە بۆ ئەو نمایشە خراپانەی ئەنجامیان داوە.