ڕیاڵ مەدرید ئامادەکاری یاریەکەی بەرامبەر چێڵسی دەکات
ئایار 5, 2021لە ئێستایا ڕیاڵ مەدرید خۆی بۆ گەورەترین یارییان بەرامبەر چێڵسی لە کۆتای وەرزی خولی یانە پاڵەوانەکان،
ئامادە دەکەن کە لە یاریگای پردی ستامفۆرد ئەنجام دەدرێت،
و لە کاتێک یاری چونیان بە ئەنجامی گۆڵێک بۆ هەردوو لا بە یەکسان بوون کۆتایی هات.
پێشبینی ئەکرێت تیبۆ کۆرتوا وەک گۆڵپارێزی یانەکە یاری بکات،
و لە ئێستایا خۆی ئامادە ئەکات بۆ یەکەم گەشتی ستامفۆرد بریج، لەو کاتەوەی پارێزگاری لە گواستنەوەی دەکات بۆ ڕیاڵ مەدرید. تیبات لە یاری پێشوی هەر دوولا دا بەشێوەیەکی زۆر باش یاری کرد و ئەم جارەش بەهیوای هەمان ئاستە.
هەموو ئاماژەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە زەینەدین زێدان جارێکی تر لەم یاریەدا بە ٣ بەرگریکارەوە یاری دەکات،
دوای ئەوەی زۆر کەسی تووشی شۆک کرد لەوانە تۆماس تۆخێل بەڕێوەبەری چێڵسی کاتێک هەمان جووڵەی لە یاری ڕۆشتندا ئەنجامدا .
سەبارەت بە پێکهاتەى یاریزانەکانیان، هەریەک لە کارڤاخاڵ و رافائیل ڤاران و ڤاسکێز بەهۆی پێکانەوە ناتوانن ،
بەشداری یاری یانەکەیان بەرامبەر چێڵسی بکەن و لە لیستی یاریزانانی یانەکەیان دوورخراونەتەوە.
هەروەها ڕاھێنەرە فەڕەنسیەکە دووپاتیکردەوە هەرچەندە ڕامۆس ئامادەیە بەڵام نایەویت سەرکێشی پێوە بکات، کە شان بە شانی ناچۆ فێرناندز و ئێدەر میلیتاو یاری دەکات.
مەدرید بە بردنەوە یان یەکسانبوون بە دووگۆڵ یان زیاتر دەیگەیەنێتە یاری کۆتایی ،
و چێڵسیش جگە لە بردنەوە یەکسانبوونی بێ گۆڵیش هاوکاری سەرکەوتنی دەبێت بۆ دێربیەکی ئینگلیزی لە کۆتایی چامپیۆنز لیگ.