مانچستەر سیتی لە پاریس سان جێرمانی بردەوە.

مانچستەر سیتی لە پاریس سان جێرمانی بردەوە.

ئایار 5, 2021 0 By wkadmin

لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنز لیگ، مانچستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحاد ،

میوانداری پاریس سان جێرمانی کرد.

ئەنجامی یاریەکەش بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی مان سیتی کۆتاییهات، هەردوو گۆڵەکەش ریاز مەحرز لەخولەکەکانی 11 و 63 تۆماریکردن.

هەروەها لە جێمی دووەم و خولەکی 69 دا ناوبژیوان دی ماریای بە کارتی سوور کردە دەرەوەی یاریەکە.

بەئەنجامی یاری چوون و گەڕانەوە، مانچستەرسیتی بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک سەرکەوتنی بۆ یاری کۆتایی بەدەستهێنا و چاوەڕوانی براوەی یاری چێڵسی و ڕیاڵ مەدرید دەکات.

جۆزێپ گواردیۆلا ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی ،

دووپاتی کردەوە کە شانازی بەدەستکەوتی یاریزانەکانی دەکات کە بەباشی یارییان کردووە ،

هەروەک بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی ئەم سەرکەوتنە هەنگاوێکی گرنگە بەرەو بردنەوەی نازناوەکە .

هەروەها پۆچێتینۆی ڕاهێنەری پاریس سان جێرمانیش سەرەڕای بێ ئومێد بوونی لە خۆ ئامادەکردنێکی باش بۆ یاریی کۆتایی چامپیۆنس لیگ ستایشی ئەدای تیپەکەی کرد