پێشبینی ئەکرێت سێرجیۆ ڕامۆس لە یاریەکەی بەرامبەر  چێڵسی بەشێوەیەکی سەرەکی یاری بکات

پێشبینی ئەکرێت سێرجیۆ ڕامۆس لە یاریەکەی بەرامبەر چێڵسی بەشێوەیەکی سەرەکی یاری بکات

ئایار 4, 2021 0 By wkadmin

لە ڕاپۆرتێکی شەوی دووشەممە ئۆندا سیرۆ ڕونی کردەوە کە سێرجیۆ ڕامۆس شەوی چوارشەممە لە یاری ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر چێڵسی لە چامپیۆنس لیگ بەشێوەیەکی سەرەکی یاری ئەکات.

زێدان بەهیوای بەژداری کردنی سێرجیۆ ڕامۆس بوو لە یاری ڕۆژی شەممەی خولەکەدا بەرامبەر ئۆساسۆنا،

 بەڵام ئەو یاریزانە پێی باشبوو کە مەترسی لەسەر نەبێت تا بۆ قۆناغی پێش کۆتایی, خولی یانە پاڵەوانەکان ئامادە بێت .

ئەمە لە کاتێکدا بەرگریکارە ئیسپانیەکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، و ئەو پێکانەی تووشی هات لەپێنج خولەکی کۆتایی یاریی بەرامبەر کۆسۆڤۆ لە هەڵبژاردەی ئیسپانیا،

 لە 31 ی مانگی سێ وە یاریی نەکردووە،

دوا یاریشی بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید لە 16 ی سێ لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە قۆناغی 16 ,بەرامبەر یانەی ئەتلانتا بوو.

هەروەها لە ڕاپۆرتێکی پزیشکیدا یانەی مەدرید لە ڕۆژی دووشەممەدا پشتڕاستی کردەوە کە رافائێل ڤاران، توشی پێکانی ماسولکە هاتووە و بۆ یاریەکەی لەندەن بەژداری ناکا و دوورخراوەتەوە.