مۆرینیۆ بووە ڕاهێنەری ڕۆما
ئایار 4, 2021 کۆتایی ئەم وەرزە پۆستەکەی جێدەهێڵێت و بۆ وەرزی داهاتوو ڕاهێنەری یانەکە نابێت.
یانەکە لە نووسراوەکەدا سوپاسی فۆنسێکا دەکات کە دڵسۆزانە ماوەی دوو ساڵە ڕاهێنەرایەتی یانەکەیانی کردوە ،و کارەکانی بەرزدەنرخێنن.
بڵاویشیانکردەوە، ئەنجامەکانی دوو وەرزی رابردووی یانەکەیان ،وەک پێویست نەبووە و فۆنسێکاش هۆکاری سەرەکی و یەکەم نیە بەڵام ئەو ئەنجامانەی یانەکە ویستویەتی بەدەست نەهێنراوە.
ئاماژەیان بەوەداوە، پاولۆ دەستێکی باڵای هەبووە لە پێگەیاندنی چەندین یاریزانی لاو،
بۆ یانەکەیان و لە خولی ئەوروپاش گەیشتۆتە قۆناغی پێش کۆتایی و خاوەنی کەسایەتییەکی بەهێزیش بووە لە یاریگادا.
ئەمە لە کاتێکدا یانەى ڕۆماى ئیتاڵى ئیمزاکردنى گرێبەستى لەگەڵ خۆسێ مۆرینیۆى پورتوگالى ،بۆ سێ وەرز و تا 2024 ڕاگەیاند.
کە لە ڕاگەیەندراوێکى فەرمیدا، لە سایتى تایبەتى خۆى بڵاویکردەوە، ڕۆما ڕایگەیاند، گرێبەستى لەگەڵ خۆسێ مۆرینیۆى ڕاهێنەرى پێشووى یانەى تۆتنهامى ئینگلیزى ئیمزاکردووە،
و ئەوەی ڕوونکردوەتەوە، مۆرینیۆ لە سەرەتاى وەرزى 2021 بۆ 2022 دەستبەکاردەبێت، و ماوەى گرێبەستەکەشى تا 30ى مانگی شەش 2024ە.
لەم بارەیەوە مۆرینیۆ دەڵێت “سوپاسى خێزانى فرێدکین دەکەم ،لەسەر دیاریکردنى من وەک ڕاهێنەرى ئەم یانە نایابە ،
و دەمانەوێت پێکەوە ڕێگەى بردنەوە بونیاد بنێین لە ساڵانى داهاتوودا، بەهۆى هاندەرە سەرنجڕاکێشەکانى یانەکەشەوە داواکەم قبوڵ کرد”.
هەروەها خێزانى فرێدکینیش دڵخۆشى خۆى بە گرێبەستەکەیان لەگەڵ مۆرینیۆ دەربڕى،
و بەپەرۆشە بۆ پێشوازیکردن لە ڕاهێنەرە نوێکە
و دەڵێت “ئیمزاکردنى گرێبەست لەگەڵ مۆرینیۆ هەنگاوێکى گەورەیە بۆ پێشەوە، کە نازناوى لەسەر هەموو ئاستەکان بەدەستهێناوە”.