قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ یانەی چێڵسی میوانداری ڕیاڵ مەدرید دەکات
ئایار 4, 2021لە ڕۆژی چوارشەممە کاتژمێر دەی شەو ،لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ
یانەی چێڵسی لە یاریگای خۆی ڕوبەڕوی یانەی ڕیاڵ مەدرید دەبێتەوە، کە یاری چونیان بە ئەنجامی گۆڵێک بۆ هەردوو لا بە یەکسان بوون کۆتایی هات.
وە لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەوانیدا پێش یارییەکەى سبەینێ بەرامبەر ڕیاڵ مدرید، تۆماس توخێلى ڕاهێنەرى چێڵسى ئاماژە بەوەدەکات، پێویستە متمانەیان بەخۆیان هەبێت و هیچ هەلێکى تریان لەبەردەم ڕیاڵ مەدرید دا نیە.
توخێل دووپاتیکردەوە، جگە لە ماتیۆ کۆڤاسیچ سەرجەم یاریزانەکانى بۆ یارییەکە ئامادەن ،
و دەشڵێت “دەبێت باوەڕمان بەخۆمان هەبێت و نابێت لە ڕیاڵ مەدرید بترسین، لەبەرئەوەى شایستەى ئەوەین کە لەم قۆناغەدا یارى بکەین”.
توخێل نازانێت ڕیاڵ مەدرید بە چ پلانێک یارى دەکات و دووپاتیدەکاتەوە تەنیا سەرنجیان لەسەر خۆیان دەبێت ،
و پێویستیشە ئەنجامى یارى چوون لەبیربکەن و بۆ بردنەوە یاری بکەن،
و وادابنێن یارى پێشوو بەبێ گۆڵ تەواوبووە و هێشتاش پلانى تیپەکەى بۆ یارییپەکە دانەناوە.
باس لەوەشدەکات، بەو شێوەیە خۆیان بۆ یارییەکە ئامادەدەکەن، کە سێرجیۆ ڕامۆسى کاپتنى تیپى بەرامبەر،
بە سەرەکى یارى دەکات و دەشتوانن سەرکەوتن بۆ یارى کۆتایى بەدەستبهێنن، گەر باشترین ئاستى خۆیان پێشکەش بکەن.