سێریا ئەی ، یۆڤانتۆس بردنەوەیەکی گرنگی بەدەست هێن

سێریا ئەی ، یۆڤانتۆس بردنەوەیەکی گرنگی بەدەست هێن

ئایار 3, 2021 0 By wkadmin

لە یاریەکانی هەفتەی 34 ی خولی ئیتاڵیا، یانەی یۆڤانتۆس لەدەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر ئۆدینیزی یاریکرد.

لە خولەکی 10 مۆلینا گۆڵێکی بۆ ئۆدینیزی تۆمارکرد،بەڵام لە خولەکەکانی 83 و 90 کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ،

دوو گۆڵی بۆ یۆڤانتۆس کرد و یاریەکەی بە بردنەوەیەکی گرنگ و بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سوودی یانەکەی کۆتایی پێهێنا.

یۆڤانتۆس خالەکانی گەیاندە 69 خاڵ و لە سێیەمی ڕیزبەندی خولی ئیتاڵیا دەبینرێت، ئۆدینیزیش 39 خاڵی هەیە و لەیانزەی ڕیزبەندیدایە.

لە هەفتەى 34ى خولى پلە یەکى تۆپى پێى ئیتاڵیا، یانەى لازیۆ لە یاریگاى ئۆڵمپیکۆ لە ڕۆماى پایتەختدا، میواندارى یانەى جەنەواى کرد.

لازیۆى خاوەنى یاریگا بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ یارییەکى بردەوە، و گۆڵەکانیشى لە خولەکەکانى 30 و 43 و 48 و 56دا لەلایەن کۆریا دوو گۆڵ و ئیمۆبیلى و ئەلبێرتۆوە تۆمارکرد،

 سێ گۆڵەکەى جەنەواش ماورۆسیچ و سکاماکا و شومورۆدۆڤ لە خولەکەکانى 47 و 80 و 81دا تۆماریان کرد.

بەم ئەنجامە، لازیۆ دووەم بردنەوەى لەسەریەکى تۆمارکرد ،و بە 64 خاڵ لە پلەى شەشەمى ڕیزبەندى خولەکەدایە و یارییەک کەمتریشى کردووە،

 جەنەواش بەشێوەیەکى کاتى لە پلەى 13یەمدایە و 36 خاڵى هەیە.

لە یارییەکی هەفتەی 34 ی خولی ئیتاڵیا، یانەی ئەتڵەنتای دووەمی ڕیزبەندی بووە میوانی یانەی ساسۆلۆ.

یاریەکەشیان بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەردوو یانە کۆتاییهات، رۆبن گۆسینێس لە خولەکی 32 گۆڵێکی بۆ ئەتڵەنتا کرد و لە خولەکی 52 بێراردی گۆڵی یەکسانی بۆ ساسۆلۆ تۆمارکردەوە.

لە درێژەی یارییەکانی خولی ئیتاڵیا و لە هەفتەی 34 دا، یانەی ڕۆما بوە میوانی یانەی سامپدۆریا.

یاریەکەش بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لەسوودی سامپادۆریا کۆتاییهات، گۆڵەکانیش لە خولەکەکانی 45 و 65 ئەدریان سیلڤا و یەعقوب جانکتۆ گۆڵەکانیان تۆمارکرد.

لەخولەکی 71 دا ئیدین دزیکۆ لێدانێکی سزای بۆ ڕۆما لەدەستدا.

ڕۆما بە کۆکردنەوەی 55 خاڵ لە حەوتەمی ڕیزبەندی خولی ئیتاڵیدا مایەوە،سامپدۆریاش 45 خاڵی هەیە و لە نۆیەمی ڕیزبەندی دەبینرێت.