خولی ئیسپانی هەفتەی 34 کۆتایی هات
ئایار 3, 2021لە خولی ئیسپانیا و لە هەفتەی 34 دا، لە یارییەکی بەهێزدا بەرشەلۆنە بووە میوانی یانەی ڤالانسیا.
بەرشەلۆنە توانی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ یاریەکەی لە سوودی خۆی کۆتایی پێبهێنێت،
لیۆنێل میسی دوو گۆڵ و گریزمان سێ گۆڵەکەی بەرشەلۆنەیان تۆمار کرد. و گۆڵەکانی یانەی ڤالانسیاش لە خولەکەکانی 50 و 83 پاولێستا و سۆلێر تۆماریانکرد،
بەم ئەنجامە، بەرشەلۆنە بە کۆکردنەوەی 74 خاڵ لە سێیەمی ڕیزبەندی خولی ئیسپانیدا دەبینرێت ، ڤالانسیاش 36 خاڵی هەیە و لە چواردەی ڕیزبەندیدایە.
لە یاریەکی تری هەفتەکەدا، یانەی کادیز لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕوبەڕوی گرانادا بویەوە.
کادیز بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر یاریەکەی لە سودی خۆی کۆتایی پێ هێنا، گۆڵەکەش لەلایەن هێرشبەری یانەکە ڕوبن سۆبرینۆ لە خولەکی 39 تۆمارکرا.
لە ئەنجامدا، یانەی گرانادا لە کۆی 45 خاڵ لە پلەی هەشتەم دێت و کادیزیش بە کۆی 40 خاڵ گەشتە ڕیزبەندی دوانزەیەم
هەر لە درێژەی یاریەکاندا، یانەی ڕیاڵ بێتس ڕبەڕوی ڕیاڵ بەلەدوەلید بویەوە.
یاریەکەش بە یەکسان بوونی گۆڵێک بۆ هەردولا ئەنجامدرا
ئەیتۆر رویبال لە خولەکی 49 گۆڵەکەی بۆ ڕیاڵ بێتس تۆمار کرد. و گۆڵەکەی یانەی ڕیاڵ بەلەدوەلیدیش لەلایەن شۆن ویسام لە خولەکی 68 تۆماری کرد.
بەم ئەنجامە، ڕیاڵ بێتس بە کۆی 51 خاڵ لە ڕیزبەندی حەوتەم دێت، و ڕیاڵ ڤالیادۆلدیش لە کۆی 31 خاڵ لە ڕیزبەندی حەڤدەیەم دایە.
لە یاریەکی تردا، یانەی ڤیاڕیاڵی ئیسپانی لە یاریگای خۆی میوانداری خیتافی کرد.
ئەنجامی یاریەکەشی بە گۆڵێک لە سودی خۆی کۆتایی پێ هێنا.
گۆڵەکەش لەلایەن پینۆی هێرشبەری یانەکە لە خولەکی 79 تۆمارکرا.
بەم ئەنجامە، بە کۆی 52 خاڵ یانەی ڤیاڕیاڵ توانی لە پلەی شەشەم بێت ،و یانەی خیتافیش بە کۆی 34 خاڵ لە ڕیزبەندی پانزەیەمیندایە.