ڕیاڵ مەدرید و ئەتلەتیکۆ مەدرید بە سەختی بردنەوەیان بەدەست هێنا

ڕیاڵ مەدرید و ئەتلەتیکۆ مەدرید بە سەختی بردنەوەیان بەدەست هێنا

ئایار 2, 2021 0 By wkadmin

لە یاریەکی هەفتەی 34 خولی ئیسپانیا، یانەی ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری یانەی ئۆساسۆنای کرد.

ئەنجامی یاریەکە، بە سەرکەوتنی یانەی مەدرید بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر کۆتایی هات.

 گۆڵەکانیش لەلایەن میلیتۆ و کاسیمیرۆ لە خولەکەکانی (76 و 80) تۆمارکرا.

لە ئەنجامدا، یانەی مەدریدی ئیسپانی بە کۆی 74 خاڵ لە پلەی دووەم دێت ،و ئۆساسۆناش بە کۆی 40 خاڵ لەڕیزبەندی یازدەیەم دایە.

لە یاریەکی تردا، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕوبەڕوی یانەی ئێڵچی بویەوە.ئەنجامی یاریەکەش بە گۆلێکی بێ بەرامبەر لەلایەن لۆرینتی لە سودی ئەتلەتیکۆ مەدرید کۆتایی هات.

بەم ئەنجامە، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید توانی پێشەنگی ڕیزبەندیەکە بباتەوە بە کۆی 76 خاڵ، یانەی ئێڵچیش بە کۆی 30 خاڵ لە پلەی نۆزدەیەم دێت.

لە درێژەی یاریەکاندا، یانەی ئیبار لە یاریگای خۆیدا میوانداری دیپۆرتیڤۆ ئەلڤێسی کرد.

ئەنجامی یاریەکە، ئیبار توانی بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر بیباتەوە، و هەر سێ گۆڵەکەش لەلایەن هێرشبەری ئیسپانی کیکی ،لە خولەکەکانی (3 و 50 و 59) تۆمار کران.لە ئەنجامدا،

دیپۆرتیڤۆ ئەلڤێس بە کۆی 31 خاڵ لە پلەی شانزەیەم دێت و ئیباریش بە 26 خاڵ لە ڕیزبەندی بیستەم و کۆتایی دایە.

هەر لە خولی ئیسپانیا، یاریەکی نێوان هویسکا و ڕیاڵ سۆسیداد بەڕێوەچوو.

لە ئەنجامدا هویسکا بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر توانی سەرکەوێت ،و هێرشبەری ئیسپانی ساندرۆ ڕامیرێزی لە خولەکی (87) توانی گۆڵی سەرکەوتن تۆمار بکات.

ڕیاڵ سۆسیداد بە کۆی 53 خاڵ لە ڕیزبەندی پێنجەم دێت ،و هویسکاش لە کۆی 30 خاڵ لە ڕیزبەندی حەڤدەیەم دایە.