چێڵسی بردنەوەیەکی تر بەدەست هێنا لە خولی ئینگلیزی
ئایار 2, 2021لە هەفتەى 34ى خولى نایابى تۆپى پێى ئینگلتەرا، یانەى چێڵسى لە یاریگاى ستامفۆرد بریج، میواندارى یانەى فولهامى کرد.
چێڵسى بە دوو گۆڵى بێ بەرامبەر یارییەکەى بردەوە ،و هەردوو گۆڵى یارییەکەش لە ڕێگەی کاى هاڤێرتزی ئەڵمانیی لە خولەکەکانى (10) و (49) دا تۆماریکردن.
بەم ئەنجامە، چێڵسى بە 61 خاڵ لە پلەى چوارەمى ڕیزبەندى خولەکەدا دێت ،و فولهامیش لە پلەى 18یەمدایە و 27 خاڵى هەیە.
لە یارییەکی تری پریمەرلیگ لە هەفتەى 34، یانەی مانچستەر سیتى لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا،
ڕووبەڕووى کریستاڵ پاڵاس بووەوە و بە دوو گۆڵى بێ بەرامبەر یارییەکەى بردەوە.
گۆڵەکانی یارییەکەش سێرجیۆ ئەگوێرۆى ئەرجەنتینى لە خولەکی(57) ،و فیران تۆرێسى ئیسپانى لە خولەکی (59)دا تۆماریانکرد.
بەم ئەنجامە، مان سیتى بە 80 خاڵ و بە جیاوازى 13 خاڵ لەگەڵ مانچستەر یونایتدى پلەى دووەم، لە پێشەنگى ڕیزبەندى خولەکەدایە، کریستاڵ پاڵاسیش لە پلەى 13یەمدایە و 38 خاڵى هەیە.
هەر لە یارییەکانی هەفتەیی 34ی پریمەرلیگ یانەی ئیڤەرتۆن لە نێو یاریگای خۆی توشی شکست هات بەرامبەر ئاستۆن ڤێلا،
یاریەکەش بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک کۆتایی هات،گۆڵەکانیش لە رێگەیی ئۆلی وەتکینسی ئینگەلتەری لە (13) و ئەنوەر ئەلخازی نێزرلەندی لە خولەکی (80)،
گۆڵەکانێ ئاستۆن ڤێلایان تۆماریان کرد و گۆڵەکەی ئیڤەرتۆنیش لە رێگەیی کالڤێرت لوینی ئینگەلتەری لە خولەکی 19 تۆماریان کرد
بەم ئەنجامە یانەی ئیڤەرتۆن بە کۆکردنەوەی 52 خاڵ لە ریزبەندی هەشتەم دێت و یانەی ئاستۆن ڤێلاش بە 48 خاڵ لە پلەیی نۆیەم دێت