ئینتەر میلان لە هەموو کات نزیکترە لە بردنەوەی سێریا ئەی
ئایار 2, 2021لە یاریەکانی هەفتەی 34 خولی ئیتاڵیا، یانەی میلان لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی بێنڤێنتۆی کرد.
یاریەکەش بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە سودی میلان کۆتایی هات، گۆڵەکانیش لەلایەن هاکان و هێرناندز لە خولەکەکانی (6 و 60) تۆمارکران.
لە ئەنجامدا، بە کۆی 69 خاڵ میلان توانی لە پلەی دووەم بێت و یانەی بێنڤێنتۆش بە کۆی 31 خاڵ لە پلەی هەژدەیەم دێت.
لە یاریەکی تری سێریا ئەی دا، یانەی ئینتەر میلان ڕوبەڕوی کرۆتۆن بویەوە، و بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر توانی یاریەکە بەرێتەوە،
گۆڵەکانیش لەلایەن کریستیان ئێریکسن و حەکیمی لە خولەکەکانی (69 و 2+90) تۆمارکران.
بەم ئەنجامە، میلان توانی بە کۆی 82 خاڵ پێشەنگی ڕیزبەندیەکە بەرێت و یانەی کرۆتۆنیش بە کۆی 18 خاڵ لە ڕیزبەندی بیستەم و کۆتا دایە.
هەر لە درێژەی یاریەکاندا، یانەی هێلاس ڤێرۆنای ئیتاڵی ڕوبەڕوی سپیزیا بویەوە و ئەنجامی یاریەکەش بە ،یەکسان بوونی گۆڵێک بۆ هەردولا کۆتایی هات.
ئێدی سالسیدۆ لە خولەکی (46) گۆڵەکەی بۆ ڤێرۆنا تۆمارکرد و ساپۆنارای ئیتاڵیش، لە خولەکی (86) گۆڵی بۆ یانەی سپیزیا تۆمارکرد.
لە ئەنجامدا، یانەی هێلاس ڤێرۆنا بە کۆی 42 خاڵ لە ڕیزبەندی دەیەم دێت و سپیزیاش لە کۆی 34 خاڵ لە ڕیزبەندی پانزەیەمدایە.
سبەینێش یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی کاتژمێر 7:00 ئێوارە ڕوبەڕوی یانەی ئۆدینس ئەبێتەوە.