بەرشەلۆنە گرێبەستی مینگوێزای درێژکردەوە ،و لاوتارۆ مەرجی هەیە بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ میلان

بەرشەلۆنە گرێبەستی مینگوێزای درێژکردەوە ،و لاوتارۆ مەرجی هەیە بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ میلان

ئایار 1, 2021 0 By wkadmin

لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی، درێژکردنەوەی گرێبەستی ئۆسکار مینگوێزای بەرگریکاری یانەکەیان تا هاوینی 2023 ڕاگەیاند.

یانەکە ئاشکرایکرد، مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی مینگوێزا 100 ملیۆن یۆرۆیە ،و بە ئامادەبوونی خوان لاپۆرتای سەرۆکی نوێی یانەکە واژووی کردووە.

لای خۆشیەوە دوای درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی، مینگوێزا وتی: چەندین ساڵە کاردەکەم تا متمانەی یانەکەم بەدەستبهێنم لە کۆتاییدا توانیم ئەنجامی بدەم و ئێستاش زۆر دلخۆشم و خەونی بەردەوامبونم لە یانەکەمدا بەدیهێنا.

وتیشی: پێنج یاری گرنگمان ماوە لەم وەرزی خولی ئیسپانیادا و ئەگەر بتوانین لە سەرجەم یارییەکاندا بردنەوە بەدەستبهێنین، بە دلنیاییەوە نازناوەکە دەبەینەوە جونکە یانەکانی ڕکابەرمان خاڵ لەدەستدەدەن.

بەڕێوەبەری کارەکانی مارتینێزی هێرشبەری ئینتەرمیلان ئاشکرایکرد، نازناوی ئەم وەرزەى خولی ئیتاڵیا بۆ ئینتەرمیلان مەرجێکی سەرەتاییە. بۆ درێژکردنەوەى گرێبەستی هێرشبەرە ئەرجەنتینیەکە، لەگەڵ تیپەکەى کۆنتی.

لەو بارەیەوە تۆڕی سکای سپۆرت ئاشکرایکرد: گرێبەستى هێرشبەرەکەى تانگۆ تا 2023 بەردەوامی هەیە. و کارگێڕی ئینتەرمیلان دەیەوێت پەلە بکات ،

لە دەستپێکردنی گفتوگۆکان بۆ درێژکردنەوەى و گۆڕینی مەرجی سزای هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستەکەى کە 111 ملیۆن یۆرۆیە، بۆ بڕێک کە یانەکانی تر نەتوانن بە ئاسانی بیگوازنەوە بۆ یانەکانیان.

لاوتارۆ مارتینێز لە هاوینی 2018 لە یانەى ڕاسینگی ئەرجەنتینیەوە پەیوەندی بە ئینتەر میلانەوە کرد و، تا ئەم ساتەش بەشداری 92 یاریکردووە و خاوەنی 43 گۆڵە.

هەروەها هاری کەینی یاریزانی یانەی تۆتێنهام هەڕەشەی جێهێشتنی یانەی تۆتێنهام دەکات،

 و وێستگەی داهاتووشی هەر لە پرێمەرلیگدا دەبێت، بەڵام لە یەکێک لەو یانانەی ڕکابەری لەسەر بەدەستهێنانی نازناوەکان دەکەن.

ئەنجامەکانی ئەمساڵی تۆتێنهام وەک پێویست نین و ئەگەر هەیە، یانەکە نەتوانێت هیچ بلیتێکی خولە ئەوروپییەکانی وەرزی داهاتوو وەربگرێت،

 ئەمەش وایکردووە هاری کەینی ئەستێرەی یانەکە هەڕەشەی جێهێشتنی یانەکە بکات ،لە وەرزی داهاتوودا.

پێشتر دەنگۆی ئەوە بڵاوببووەوە کە هاری کەین وتوێتی ئەگەر تۆتێنهام وەرزی داهاتوو لە چامپیۆنزلیگدا نەبێت ،

ئەوا ڕیزەکانی ئەو یانەیە جێدەهێڵێت، بەڵام ئێستا هاری کەین ئەوەی بە ڕاشکاوانە بە کارگێڕی یانەکەی ڕاگەیاندووە.

یانەی مانچێستەر سیتی ئامادەیی خۆی پیشانداوە کەین بە 100 ملیۆن پاوەند بۆ ڕیزەکانی بگوازێتەوە،
بەڵام هێشتا هیچ دەنگۆیەک لەسەر ئەم دەستەوارەیەی مانچێستەر سیتی نییە، هیچ کام لەم دوو لایەنە لەسەر دەنگۆ یان ڕاستی و درووستی ئەم هەواڵە لێدوانیان نەبووە.

بەشێک لە ڕۆژنامەکانی بەریتانیا دەڵێن، کەین بۆ وەرزی داهاتوو بە مسۆگەری لە تۆتێنهام نامێنێتەوە، و مانچێستەر سیتیش نزیکترن یانەیە بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە ئینگلیزییەکە.