خولی ئینگلتەرا…ئەمڕۆ یارییەکانی هەفتەیی 34 ئەنجام دەدرێ

خولی ئینگلتەرا…ئەمڕۆ یارییەکانی هەفتەیی 34 ئەنجام دەدرێ

ئایار 1, 2021 0 By wkadmin

یارییەکانی خولی نایابی ئینگلتەرا درێژەی هەیە و ئەمڕۆ لە هەفتەی 34 دا,

کاتژمێر حەوت و سی خولەک یانەی چێڵسی لە یاریگای ستامفۆرد بریج، میوانداری یانەی فولهام دەکات، دوابەدوای ئەو یاریەش یانەی ئیڤەرتۆن ڕووبەڕووی یانەی ئەستۆن ڤێلا دەبێتەوە.

ڕۆژی یەک شەممە یانەی نیوکاسڵ لە کاتژمێر چواردا میوانداری ئارسناڵ دەکات، و لە کاتژمێر شەش و سی خولەکی ئێوارەشدا هەردوو یانەی مانچستەر یونایتد و لیڤەرپوڵ لە یاری لوتکەدا ڕووبەرووی یەک دەبنەوە ،و لە نۆ و پانزە خولەکیشدا یانەی تۆتنهام میوانداری شیفیڵد یونایتد دەکات.

پێش یارییەکەیان تۆماس تۆخێلی ڕاهێنەری یانەی چێڵسی ڕایگەیاند: دەبێت بەرامبەر فولهام بردنەوە بەدەستبهێنن، بۆ ئەوەی مەترسیان نەکەوێتە سەر لە پلەکانی پێشەوەی ڕیزبەندیدا”.

ئاماژەی بەوەشدا: یاریزانەکانی تێگەیشتون لەم هەفتەیەدا دوو یاری گرنگ ئەنجامدەدەن ،
 و کاریگەری گەورەی دەبێت لەسەر چارەنووسی ئەم وەرزەیان، هەلێکی گەورەیان لەبەر دەستدایە بۆ ئەوەی کاری باش ئەنجامبدەن.

بڵاویشیکردەوە، لە ئێستاشدا بەهیچ شێوەیەک باسی یاری گەڕانەوە بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید ناکات،

 چونکە یاریەکی گرنگ لەپێشیانە ئەویش ڕووبەرووبونەوەی فولهامە و هەوڵدەدەن زیاتر نزیکببنەوە، لە گەیشتن بە چامپیۆنز لیگی وەرزی داهاتوو.

ئاشکراشی کرد: خولی ئینگلتەرا زۆر جیاوازە لە خولی فەڕەنسا، لە پریمەرلیگ ڕووبەرووی ئاستەنگی زۆر دەبیتەوە،

 بەهۆی بوونی چەندین یانەی گەورە و ڕکابەری بەهێز بە درێژایی وەرزەکە، لێرە خشتەی یارییەکان و ئاستبەرزی یانەکان هیچ مهیرەبان نین لەگەڵتدا.

تۆخێل ئامادەنەبوونی ڕۆدیگێر و کۆڤاسیچی بۆ یارییەکەیان بەرامبەر فولهام ڕاگەیاند ،و هیوای خواست بتوانن بۆ یاریەکەی چوار شەممە بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید بتوانن ئامادەبن،

داواش لە تیمۆ ڤێرنەر دەکات بیر لە ڕابردوو نەکاتەوە و تەنها هەوڵی ئەوەبدات متمانە بۆ خۆی دروستبکات.