چێڵسی لۆکاکۆی کردۆتە ئامانج و ئیڤەرتۆنیش بەنیازی ئەستێرەیەکی بەرشەلۆنەیە
نیسان 30, 2021ڕۆژنامەی زە سەنی بەڕیتانی ئاشکرایکرد، کارگێڕی چێڵسی بۆ بەهێزکردنی پێکهاتەکەى, بۆ ڕکابەرییەکانی وەرزی داهاتوو لەسەر هەردوو ئاستی نێوخۆیی و ئەوروپی،
دەیەویت لۆکاکۆی هێرشبەری ژمارە یەکی ئینتەرمیلان و کۆنتی ڕاهێنەر بۆ یانەکەى بگوازێتەوە ,و لەو پێناوەشدا بڕی 90 ملیۆن پاوەندی بۆ ئامادەکردووە.
زەسەن ئاشکرایکرد، چاوەڕێدەکرێت لە گواستنەوەى هاوینەى یاریزانان جیرۆ و ئەبراهام, لە ڕیزی یانە لەندەنیەکە بڕۆن و تیمۆ ڤێرنەریش وەک پێویست نیە,
و پلانی گواستنەوەى لۆکاکۆ لەلایەن چێڵسیەوە سەرکەوتووە ئەگەر کارگێڕی یانە ئیتاڵیەکە دەستەبەرداری بێت.
لۆکاکۆی بەلجیکی و هێرشبەری ئینتەرمیلان لە هاوینی 2019 لە مانچستەر یونایتدەوە ,
پەیوەندی بە یانە ئیتالیەکەوە کرد و هێرشبەرە ئەسمەرە 27 ساڵیەکە بەشداری 38 یاریکردووە و خاوەنی 25 گۆڵە.
کۆتینیۆ وەرزی داهاتوو دەچێتە پریمەر لیگ و پەیوەندی بە یانەى ئیڤەرتۆنەوە دەکات.
ڕۆژنامەى زە سەنی بەریتانی بڵاویکردەوە، کۆتینیۆی هێرشبەری بەرشەلۆنە ,لە گواستنەوەى هاوینەدا و بە بڕی 35 ملیۆن پاوەند ,
پەیوەندی بە ئیڤەرتۆنەوە دەکات بۆ ئەو مەبەستەش یانەکەى ئەنچیلۆتی ڕاهێنەردڵنیایە هێرشبەرە بەڕازیلیەکە دەگوازێتەوە ،
و لە ئێستاشدا بە شوێن خانوویەکی گونجاودا دەگەڕێن بۆ یاریزانە بەڕازیلیەکە.
زە سەن ئاماژەی بەوەدا، ڕێکەوتن لە نێوان ئیڤەرتۆن و بەرشەلۆنە لەسەر گواستنەوەی کۆتینیۆ کراوە ،
و هەردوولا چاوەرێ دەکەن لە پێکانەکەى چاک بێتەوە دواتر مامەڵەی گواستنەوەى بۆ ئینگلتەرا جێبەجێ بکەن.
فیلیپ کۆتینیۆ لە 2018 بە بری 145 ملیۆن یۆرۆ لە لیڤەرپوڵەوە پەیوەندی بە بەرشەلۆنە کرد ،
و تا ئەم ساتە بەشداری 76 یاری کردووە و خاوەنی 21 گۆڵە و لەڕیزی بەڕازیلیش خاوەنی 17 گۆڵە لە 61 یاری.