خولی ئەوروپا…یانەی ڤیاڕیاڵ ڕوبەڕوی یانەی ئارسناڵ بویەوە و مان یونایتیدیش لە ڕۆمای بردەوە
نیسان 30, 2021لە خولی ئەوروپا ئارسناڵ بە گۆڵێک بەرامبەر بە دوو گۆڵ بەرامبەر ڤیاڕیاڵ شکستی هێنا.
لە درێژەی یارییەکانی قۆناغی پێش کۆتایی خولی ئەوروپا و لەیاری چووندا ،
یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی بوە میوانی ڤیاڕیاڵی ئیسپانی،تریگیرۆس و ئەلبیۆل لە خولەکی (5 و 29) دا دوو گۆڵیان بۆ ڤیاڕیاڵ تۆمار کرد ،
و لە خولەکی (73) نیکۆلاس پیپی گۆڵێکی بۆ ئارسناڵ کرد، و یاریەکەش بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سوودی خاوەن یاریگا کۆتاییهات.
یاری گەڕانەوە لە شەشی مانگی پێنجی داهاتوو، لە یاریگای ئیماراتی تایبەت بە یانەی ئارسناڵ بەڕێوەدەچێت.
هەر لە یاری چوونی قۆناغی پێش کۆتایی خولی ئەوروپا، یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی لە یاریگای ئۆڵد ترافۆرد، میوانداری یانەی ڕۆمای ئیتاڵی کرد.
یاریەکەش بە شەش گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە بەرژەوەندی مانچستەر یونایتد کۆتایی هات، گۆڵەکانی یانە براوەکە لەلایەن کاڤانی، دوو گۆڵ و فێرناندێز دوو گۆڵ و گرینود و پۆگباوە تۆمار کران،
پیلیگرینی و دزیکۆش لە خولەکەکانی (15 و 34) دوو گۆڵەکەیان بۆ ڕۆما کرد.
بەم ئەنجامە، مانچستەر یونایتد بەڕێژەیەکی زۆر لە یاری کۆتایی نزیکبوەوە، و یاری گەڕانەوەش لە پێنج شەممەی داهاتوو لە یاریگای ئۆلمپیکۆ ئەنجامدەدرێت.
لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوسیدا، سۆلشایەری ڕاهێنەری مانچستەر یونایتد ،دوای بردنەوەی یانەکەى لە ڕۆما لە یاری چونی چوارگۆشەی زێڕینی ئەوروپا لیگ ڕایگەیاند،
“ئەوەى کاڤانی بەرامبەر ڕۆما ئەنجامی دا باوەڕپێنەکراو بوو، بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەى پێشکەشی دەکات داوای لە کارگێری یانەکەى کردووە، بۆ وەرزێکی ترگرێبەستەکەى درێژ بکەنەوە.
کاڤانی لەو یارییەدا توانی دوو گۆڵ تۆماربکات و دوو ئەسیست پێشکەش بە هاوڕیکانی بکات ،و لێدانێکی سزاش بۆ یانەکەى بەدەستبێنێ و لە ماوەیەکی کەمدا ڕیمۆنتادای بەرامبەر ڕۆما کرد”.
کاڤانی لە مانگی 10ی 2020 بۆ وەرزێک و بە گرێبەستێکی سەربەست، لە پاریس سان جێرمانەوە پەیوەندی بە مانچستەر یونایتدەوە کرد و لە کاروانی وەرزشیدا 586 یاری ئەنجامداوە و خاوەنی 353 گۆڵە.