بەرشەلۆنە هەلێکی  زێڕینی لەدەست دا

بەرشەلۆنە هەلێکی زێڕینی لەدەست دا

نیسان 30, 2021 0 By wkadmin

لە یارییەکانی هەفتەی 33 ی خولی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای کامپ نۆ میوانداری یانەی گرانادای کرد.

ئەنجامی یاریەکە یانەی بەرشەلۆنە بە گۆڵێک بەرامبەر بە دوو گۆڵ بە گرانادا دۆڕا،

میسی لە خولەکی (23) گۆڵەکەی بۆ بەرشەلۆنە کرد، داروین و مۆلینا لە خولەکەکانی (63 و 79 ) دوو گۆڵەکەی  گرانادایان تۆمار کرد.

بەم ئەنجامە، بەرشەلۆنە هیوای گەیشتن بە یەکەمی ڕیزبەندی لەدەستدا و بە 71 خاڵ لە سێیەمی ڕیزبەندیدا مایەوە، گراناداش 45 خاڵی هەیە و  لە هەشتەمی ڕیزبەندیدایە.

دوای شکستی یانەکەی بەرامبەر گرانادا، ڕۆناڵدو کومانی ڕاهێنەری بەرشەلۆنە ڕایگەیاند،

 هۆکاری سەرەکی شکستەیان بۆ هەڵەی بەرگریکار دەگەڕێنێتەوە ،

و دەبوایە لە گۆڵی یەکەمدا تۆپەکە دووربخرێتەوە و لە گۆڵی دووەمیشدا بۆشاییەکی زۆر بە یاریزانی تیپی بەرامبەر درا.

کومان وتی: هەستم بە بێ هیوایی دەکرد بەڵام دەبێت جارێکیتر دەستبکەینەوە بە کارکردن و بەردەوام بین لە پێناو ڕکابەری کردن لەسەر نازناوی لالیگای ئەم وەرزە.

وتیشی: دەمانەوێت پێنج یاری داهاتوو بە بردنەوە کۆتایی پێبهێنین ، ئەم شکستە زۆر قورس بوو،

 وە نابێت یارییەکانی داهاتووش بە ئاسان وەربگرین.

ئاماژەی بەوەشدا، ناوبژیوانی چوارەم ڕێزی نەگرتوە و تا ئێستاش نازانێت لەسەر چی کارتی سووری پێدراوە ،چونکە هیچ کارێکی هەڵەی نەکردووە.

ئەوەشی ئاشکراکرد، لە دوو جێمی یاریەکەدا دەستیان بەسەر یارییەکەدا گرتبو ،

بەلام یاریزانەکان نەیانتوانیوە ئەو هەلانەی بۆیان ڕەخسا گۆڵی پێ تۆماربکەن،

 و دەبێت لە یاری یەکشەممەی داهاتوو قەرەبووی ئەم شکستە بکەنەوە.