یارییەکانی قۆناغی پێش کۆتایی یۆرۆپالیگ ئەنجامدەدرێت

یارییەکانی قۆناغی پێش کۆتایی یۆرۆپالیگ ئەنجامدەدرێت

نیسان 29, 2021 0 By wkadmin

ئەمڕۆ لە خولی ئەوروپا مانچستەر یونایتد و ڕۆما یاری لوتکە دەکەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە یارییەکانی چوونی قۆناغی پێش کۆتایی خولی ئەوروپا ئەنجامدەدرێت،

لە کاتژمێر 10 ی شەو لە یاری لوتکەدا یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی، لە یاریگای ئۆلد ترافۆرد میوانداری یانەی ڕۆمای ئیتاڵی دەکات،

پێش رووبەروبونەوەی یانەکەی بەرامبەر یانەی ڕۆمای ئیتاڵی، ئۆلی گونار سۆڵشایەری ڕاهێنەری مانچستەر یونایتد، ڕایگەیاند، ئامانجی یەکەممان لەم وەرزەدا گەیشتن بووە،

 بە یاری کۆتایی خولی ئەوروپا بەتایبەت دوای ماڵئاوایی کردنمان لە قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنز لیگ.

سۆڵشایەر وتی: خەونم ئەوە بوە لەگەڵ مانچستەر یونایتد وەک ڕاهێنەر نازناوێک بەرز بکەمەوە ،

 ئاواتیشم ئەوەیە کۆتایی ئەم وەرزە ئەو خەونەم بهێنمە دی و ئێستا لە قۆناغی پێش کۆتاییداین ،و پێویستە لە پێشدا گەیشتن بە یاری کۆتایی مسۆگەر بکەین.

وتیشی: هیچ پێکانێکی نوێ لە پێکهاتەکەماندا بوونی نیە و مارکۆس راشفۆردیش ،چاکبوەتەوە و ئامادەیە بۆ یارییەکەمان بەرامبەر ڕۆما، 

ئاماژەی بەوەشدا، ڕۆما یانەیەکی نایابن و لە ڕابردوودا درێسی هەریەکە لە فرانسێسکۆ تۆتی، و دی ڕۆسیم وەرگرتوە وەک خۆشەویستیەک بۆ مێژووی یانەکەیان و خۆیان.

بڵاویشیکردەوە، کاتێک دەگەیتە کۆتایی وەرز دەبێت بە گرنگیەوە مامەڵە لەگەڵ سەرجەم یارییەکاندا بکەیت،

 و متمانەی تەواوت بە خۆت هەبێت، دڵخۆشی خۆشی دوپاتکردەوە کە خاوەنی پێکهاتەیەکی ئاستبەرزە لە سەرەکی و یەدەگیشدا.

لە هەمان کاتدا ولە یارییەکی تردا، یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی لەدەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی یانەی ڤیاڕیاڵی ئیسپانی دەبێتەوە.

پێش یاری یانەکەی بەرامبەر ڤیاڕیاڵ لە قۆناغی پێش کۆتایی خولی ئەوروپا، میکێل ئارتێتای ڕاهێنەری ئارسناڵ ئاشکرایکرد،

یاریزانەکانی زۆر بەپەرۆشن بۆ ئەو یاریە و دەزانن، ڕکابەرێکی بەهێزیان هەیە بەڵام تەنها ئامانجیان بردنەوەیە.

ئارتێتا وتی: ڤیاڕیاڵ خاوەنی ڕاهێنەرێکی بە ئەزموونن ئەویش ئۆنای ئیمریە، پێش ئەوەی گرێبەست لەگەڵ ئارسناڵ بکەم پەیوەندیم پێوەکرد،
 و چەندین ئامژگاریم لێوەرگرتوە، ئەو ڕاهێنەرێکە دەتوانێت هەموو یانەیەک بگەیەنێتە بەرزترین ئاست.

وتیشی: ئۆبامیانگ و لاگازێت و تێرنی دەیانەوێت لەگەڵ هاوڕێکانیاندا گەشتی ئیسپانیا بکەن ،و بەشداری یاریەکە بکەن کە ئەوەش هەواڵێکی دڵخۆشکەرە بۆ ئێمە.

دەشڵێت، ئێمە گرنگی بە پڕوپاگەندەکان نادەین کە باسی فرۆشتنی یانەکەمان دەکەن، خاوەنی ئێستای یانەکە زۆر جدیانە کار دەکات

و دەیەوێت یانەکەی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و ئەنجامی باشی هەبێت ،و ئامادەشە هەموو کارێک بکات بۆ ئەو ئامانجە.

یارییەکانی گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی لە پێنجشەممەی داهاتوو لە یاریگاکانی ئۆلمپیکۆ و ئیمارات بەرێوەدەچن.