مانەوەی لیڤاندۆڤسکی لە گوماندایە و چێڵسیش دەیەویت گرێبەستی سیلڤا درێژ بکاتەوە

مانەوەی لیڤاندۆڤسکی لە گوماندایە و چێڵسیش دەیەویت گرێبەستی سیلڤا درێژ بکاتەوە

نیسان 29, 2021 0 By wkadmin

تۆڕی سکای سپۆرت لە هەواڵێکیدا ئاشکرایکرد، چەندین یانەی ئەوروپا گرێبەستیان پێشکەشی ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی هێرشبەری پۆڵەندی و یانەی بایرن میونشن کردووە ,بۆ ئەوەی بیگوازنەوە ڕیزەکانیان.

تۆڕەکە ڕایگەیاند، بێنی زهافی بەڕێوەبەری کارەکانی لیڤاندۆڤسکی, لە چەندین یانەوە پەیوەندی پێوەکراوە,

 و داوای داواکارییەکانی هێرشبەرە پۆڵەندیەکەیان کردوە تا هەوڵی گواستنەوەی بدەن.

ئاماژەی بەوەشداوە، بایرن میونشن بەهیچ شێوەیەک نایەوێت دەستبەرداری لیڤا ببێت,
 و دەیانەوێت پارێزگاری لێبکەن و لە ڕیزەکانی یانەکەیاندا بیهێڵنەوە و پەلەش ناکەن لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.

سکای سپۆرت دەڵێت، ڕۆشتنی لیڤاندۆڤسکی ئەگەرێکی بەهێزە بەتایبەت دوای ئەوەی بەفەرمی ڕاگەیانرا, هەریەکە لە ئەلابا و بواتینگ کۆتایی ئەم وەرزە یانە باڤاریەکە جێدەهێڵن لە کاتێکدا ئەم سێ یاریزانە,

 هۆکاری سەرەکی ئاست بەرزی یانەکە بوون لە کۆتا ساڵەکانی ڕابردوودا.

‌هەروەها فابریزیۆ ڕۆمانۆ ڕۆژنامەنووسی ئیتاڵی ڕایگەیاند،
یانەی چێڵسی دەیانەوێت پارێزگاری لە تیاگۆ سیلڤای بەرگریکاری یانەکەیان بکەن ,و گرێبەستەکەی درێژ بکەنەوە.

فابریزیۆ وتی: ئاستە بەرزەکەی سیلڤا لەم وەرزەدا وای لە کارگێڕی یانەی بلوز کردووە ,ئامادەکاری بکەن بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی بەرگریکارە بەڕازیلیەکە .

وتیشی: گرێبەستەکەی سیلڤا لە هاوینی ئەمساڵدا کۆتایی دێت, بەڵام لە ئێستادا ئەگەری بەهێز ئەوەیە کە تا هاوینی 2022 لە یانە لەندەنیەکە بمێنێتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، سیلڤا متمانەی تەواوی بە خۆی هەیە و هیواداریشە بتوانێت ,تا دوو وەرزیتریش لە چێڵسی درێژە بە یاریکردن بدات و دڵخۆشە بە کارکردن لە ژێر دەستی تۆخێلی ڕاهێنەردا.

دوای یاریەکەی چێڵسی بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید، تیاگۆ سیلڤا ئاشكرایکرد، بەردەوام دەبین لە کارکردندا ,

و پیرۆزبایش لە یاریزانانی هاوڕێی دەکات بۆ ئەو ئاستە بەرزەی پێشکەشیان کرد،کاری زیاتریش ئەنجامدەدەن لە داهاتوودا.